كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و وەزیری دەرەوەی سووریا دەرگای بەغدا بەڕووی دیمەشق دەكاتەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (17/شوبات/2025) ماڵپەڕی (موتەڵەع) لە راپۆرتێكدا باس لە وردەكارییەكانی بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەغدا دەكات بە جووڵەی دیپلۆماسی لە ناكاوی عێراقی ناو دەبات، كە ئەو هەنگاوەی عێراق لەدوای كۆبوونەوەی كۆبوونەوەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی سووریا بوو.
راپۆرتەكەی ماڵپەڕی موتەڵەع كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و وەزیری دەرەوەی سووریا لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی سووریا و عێراق بە پێشكەوتووتر لە پەیوەندییەكانی بەغدا و دیمەشق ناودەبات.
ماڵپەڕی موتەڵەع جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەی شیعەكان ترسیان لە ئیدارەی نوێی سووریا هەیە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا كۆبووتۆتەوە، لەو كۆبوونەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و عێراق و چۆنیەتیی بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمایەتییان تاوتوێ کرد، هەروەها باسیان لە دۆخی پێکهاتەکانی سووریا و گرنگیی پاراستنی مافەکانیان و دەستەبەرکردنی بەشدارییان لە داهاتووی وڵاتدا کرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر پاراستنی مافهکانی گهلی کورد و تهواوی پێکهاتهکان له سووریا و گرنگیی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان به دیالۆگ و لێکگەیشتن و کارکردن بۆ داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا کرد.
لاى خۆیەوە، ئهلشەیبانی پابەندیی سووریای بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ڕەخساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ دیالۆگی نیشتمانی دووپات کردەوە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی سووریا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی هاوکاریی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان کردەوە.
رۆژی شەممە (2025/2/15) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، لە میونخ لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا كۆبوونەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment