ئيدارەى رۆژئاواى کوردستان دەستووری قۆناغی ڕاگوزەرى سووریا رەت دەکاتەوە
نوچە نێت
رۆژى پێنجشەممە (13/ ئادار/ 2025) ئيدارەى خۆسەرى سووریا راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، تێیدا هەڵوێستى خۆى لەسەر واژۆکردنى دەستوورى کاتى سووریا رادەگینێت، کە دوێنێ لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکى کاتى سووریا واژۆکرا.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بەمشێوەیەیە:
“دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعس و خۆشحاڵی گەلی سووریا کە دژی ئەو دەسەڵاتە و کردەوە سەرکوتکارییەکانی ڕاپەڕی، ئەوەی ئەمڕۆ لە دیمەشق دەرچوو و پێی دەگوترێت “ڕاگەیاندنی دەستووری” ، بەندەکانی و شێوازی نەریتی هاوشێوەی پێوەرەکان و ستانداردەکانی پێشووی حکومەتی بەعسە.
ئەم ڕێکارە دووبارە پێچەوانەی ڕاستیی سووریایە و هەمەڕەنگییەکەیەتی، هەروەها ساختەکردنێکی ڕاستەقینەی ناسنامەی نیشتیمانی و کۆمەڵگەیی سووریایە، لەبەر ئەوەی ئەم ڕاگەیاندنە بێبەشە لە شوێن پەنجە و ڕۆحی ڕۆڵەکانی سووریا و پێکهاتە جیاوازەکانی وەک کورد و تەنانەت عەرەب هەروەها سریان و ئاشوور و پێکهاتەکانی دیکەی نیشتیمانی سووریا.
ئێمە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەڕیی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەخت دەکەینەوە کە سووریا ئەمڕۆ پێویستی بە هاوکاری ڕۆڵەکانی و یەکگرتنیانە بۆ دیاریکردنی داهاتووی دیموکراتیی خۆیان و بەشداری نیشتیمانیی سووریایی کە هاوبەشیی نیشتیمانی بەهێز دەکات.
هەروەها جەخت دەکەینەوە کە ئەم ڕاگەیاندنە بێبەشە لە پێوەرەکانی فرەچەشنی نیشتیمانی سووریا و بێبەشە لە بەشداری ڕاستەقینەی پێکهاتەکانی نیشتیمانی سووریا، بەم پێیە ئەم ڕاگەیاندنە دووبارە گوزارشت لە “بیرکردنەوەی تاکەکەسی” دەکات کە بەردەوامی دۆخی پێشووە کە لە سووریا بوونی هەبوو و گەل دژی ڕاپەڕی.
ئەم ڕاگەیاندنە خواستەکانی گەلەکەمان ناخاتە ڕوو و ڕاستیی ناسنامە ڕەسەنەکەی لە سووریا درک پێناکات و بە شێوەیەک و چوارچێوەیەکە کە “هەوڵەکانی بەدیهێنانی دیموکراسی ڕاستەقینە لە سووریا لاواز دەکات” و بەندەکانی دوورن لە سووریا و هیواکانی گەلەکەی.
دەستووری ڕاستەقینە ئەوەیە کە هەموو پێکهاتەکان بەشداری تێدا دەکەن و لەسەری ڕێک دەکەون وەک ڕێڕەوی دیموکراتی بەردەوام بۆ داهاتووی سووریا و داهاتووی نەوەکانی. هیوادارین هەندێک لە کردار و بیروباوەڕە تەسکەکان نەمانگەڕێننەوە بۆ خاڵی سفر چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە برینی سووریا دووبارە خوێنی لێ بڕوات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەڕیی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
13ـی ئاداری 2025”
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment