ئەمیندارى یەکگرتوو پێشوازى لە رێککەوتنى هەسەدە و حکومەتى سووریا دەکات
نوچە نێت
سێشەممە (11/ ئادار/ 2025) ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى پەیامەکەى هاتووە، "دیدار و رێککەوتنی بەرێزان (ئەحمەد شەرع) و (مەزڵوم عەبدی) لەسەر چەندین خاڵی بایەخداری هەردوولا، کارێکی گرنگە لە تەوقیتەکەی و لە ناوەڕۆکیدا..
ئەمیندارى یەکگرتوو لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەى ئاماژە بەوە دەکات، بەتایبەت پاش شەڕێکی خوێناوی هات، لە ئەنجامی پێکدادانی دەوڵەت و چەکدارانی پاشماوەی رژێم بوو، کە دەرگای کردەوە لەسەر ئەگەری پشێوی و شەڕی پێکهاتەکان، بۆیە هەمیشە شەڕ خێری تیانییە و مێزی گفتوگۆ چارەسەر بەرهەمدێنێ.
سەڵاحەدین بەهائەدین جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، لێرەدا هەنگاوی دیدار و ئیمزای رێککەوتن لە نێوان دەوڵەت و هەسەدە رێگە ڕاستەکەیە، بە هیوای بەردەوامی و زاڵکردنی زمانی گفتوگۆ و ئاشتی..
لە کۆتایی پەیامەکەیدا هاتووە، سەرکەوتووبێ خەباتی دابینکردنی ماف و پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان لە سوریای نوێدا..
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment