پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕێككەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكنێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێككەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی رایگەیاند، پێشوازی له‌ رێككه‌وتنه‌کە ده‌كه‌ین و پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سووریا دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌.

ڕۆژی سێشەممە (11-3-2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "پیرۆزبایی له‌ براكانمان له‌ سووریا ده‌كه‌ین بۆ رێككه‌وتنی نێوان به‌ڕێزان سه‌رۆکی سووریا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) كه‌ نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گونجاو بۆ داهاتوو و قۆناخێکی دروستی راگوزه‌ر پێكدێنێت. پێشوازیی سوورییه‌كان له‌م رێككه‌وتنه‌، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌، ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ئه‌وانه‌ بۆ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دوور له‌ توندوتیژی".

 سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، "له‌ کاتێکدا پێشوازی له‌م رێككه‌وتنه‌ ده‌كه‌ین، پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سووریا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌روه‌ها داکۆکی له‌ پێویستیی پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا و هاوبه‌شیی كارایان له‌ بنیاتنانی سووریایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌که‌ین".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین