زیرەکی دەستکرد و پێشکەوتنە بەردەوامەکانی چین
نوچە نێت: تایبەت
ئا: سنوور یاسین
هەفتەی ڕابردوو چین بڵاویکردەوە، زیرەکی دەستکردمان بەکارهێناوە بۆ چاودێریکردنی کانە جیاوازەکان و سەرچاوە سرووشتییەکان لە قوڵایی زەوی. سیستەمەکە لە (12)ی ئادارەوە لە ڕێگەی یەکخستنی مۆدێلی (DeepSeek) پێشکەش کرا ئەوەش دوای ئەوە دێت مانگی ڕابردوو سیستەمەکە کاریگەری خۆی نیشاندا بە دۆزینەوەی حاڵەتێکی لەناکاو لە قوڵایی (580) مەتر لە ژێر زەوی و لێدانی ئاگادارکردنەوە.
هەر لەم بارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بابەتەوە لە چین ڕایانگەیاندووە، ئەندازیارەکان جیاوازەکان بەڕۆژ، بە داتا لە کانەکان کۆکردووەتەوە و شەوانە لە تاقیگەی زیرەکی دەستکردیان پوختە کردووە و کاری بەردەوامیان لەسەر کردووە.
لە سەرەتای (2023) تیمی تەکنەلۆجییە جیاوازەکان چەندین مۆدێلی زیرەکی دەستکردیان تاقیکردەوە، بەڵام بۆیان دەرکەوت بۆ بەڕێوەبردنی بارودۆخی جیۆلۆجی ئاڵۆز گونجاو نین، لە ئەنجامدا بۆ جاری دووەم شکستییان هێنا، بەڵام دووپاتییان کردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانییان. بە چەندین پێشکەوتنی جیاوازەوە سەرەتای ئەمساڵ بە ناساندنی مۆدێلی (DeepSeek) لە کارەکانیاندا توانییان سەربکەون، تێگەیشتنی واتای پێشکەوتوو و توانای چارەسەرکردنی فرە شێواز دابین بکەن کە ئاراستەیەکی نوێی بەڵێندەری پێشکەش بە تیمەکە کرد.
ئەم سیستەمە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ مەترسیەکان دەدۆزێتەوە، کرداری چاکسازی دەستپێدەکات و لەگەڵ سیستەمەکانی تر هەماهەنگی دەکات بۆ چارەسەرکردنی سەرپێچییەکان و ئاگادارکردنەوەکان کە کاریگەری و سەلامەتی زۆر بەرز دەکاتەوە لە کاتی کارکردندا.
جێگەی ئاماژە پێدانە (Deep Seek) شێوازێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی توانای عەقڵانی مۆدێلەکانی زمان دەناسێنێت، شێوازی دووانە دیزاین کراوە بۆ چالاککردنی مۆدێلەکانی زمانی گەورە بۆ دابینکردنی وەڵامدانەوەی وردتر و خێراتر بۆ پرسە گشتییەکان.
هەفتەی ڕابردوو، ڕۆژنامەی ساوپ چاینا مورنینگ پۆست بڵاویکردەوە، (DeepSeek) تەکنیکێکی دووانەی پەرەپێداوە کە مۆدێلکردنی خەڵاتی بەرهەمهێنەر (GRM) و ڕەخنەی خودی پرەنسیپی تێکەڵ دەکات و وەڵامی وردتر و خێراتر بۆ پرسیارە گشتییەکان دابین دەکات.
توێژینەوە جیاوازەکان دەریدەخەن کە بەرهەمی مۆدێلەکانی (DeepSeek-GRM) بەرەو پێشچوون لە تەکنیکەکانی ئەدای کارکردنی ئێستا پێشکەش دەکەن (DeepSeek) پلانی هەیە مۆدێلەکانی (GRM) بکاتە سەرچاوەی کراوە، هەرچەندە هیچ کاتێکی دیاریکراو دیاری نەکراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment