نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەکی بەپەلە لە وڵاتانی بەشداربووی كۆنفرانسی كەشوهەوا دەکات بابەتی گشتی

نوچە نێت

بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "قەیران و گۆڕانکاری کەشوهەوا کاریگەری لەسەر هەموومان هەیە، داوا لە وڵاتان دەکەین لە (COP 29) دا ئامانجی دارایی بۆ چاككردنی کەشوهەوا دابنێن.

ئەمڕۆ دووشەممە (11/تشرینی دووەم/2024) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، سیمۆن ستێل، سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ژینگە لە وتاری دەست پێکردنی (COP29)دا لە باکوو ڕایگەیاند، "ئامانجی دارایی کەشوهەوا بەرژەوەندی تایبەتی هەموو نەتەوەکانە".

بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد، "ئەوەلیەت بدەن بە کاری بەپەلە بۆ کەشوهەوا، چاکسازی دارایی، تێچوونی ئابووری و مرۆیی بۆ هەموو وڵاتانی جیهان نەک تەنیا وڵاتە هەژارەکان".

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ژینگە گوتیشی، "گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر هەموو تاکێکی جیهان هەیە، پێویستە وڵاتان لەسەر ڕێگایەک ڕێکبکەون بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە".

سیمۆن ستێل هۆشداریشی دا، "سەبارەت بە ئابووری وڵاتان، دووپاتی کردەوە ئەگەر پلەی گەرمی جیهان بەبێ کۆنتڕۆڵكردن بەرزبێتەوە، بە دڵنیاییەوە تەواوی ئابووری جیهان زیانی پێدەگات".

ئەمرؤ دووشەممە بیست و نۆیەمین کۆنفرانسی لایەنەکان (COP 29) لە باکووی پایتەختی ئازاربایجان دەستیپێکرد، سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان، سیاسەتمەداران، میدیاکاران و چالاکوانانی کۆکردەوە، لە کۆنفڕانسەکەدا پابەندبوونی وڵاتان بە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کەشوهەوا دووپات دەکرێتەوە.

 

"

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین