مارک زوکەربێرگ زانیاری نوێ لەسەر ئیدارەی بایدن ئاشکرا دەکات
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (27/ئاب/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا ڕایگەیاند، لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا فشاری زۆر کراوەتە سەر مێتا بۆ ئەوەی هەندێک لە پۆستەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەبارەت بە کۆڕۆنا دانەندرێت و هەموو شتێکی لەبارەیەوە بڵاو نەکرێتەوە".
زوکەربێرگ دان بەوە دادەنێت لە (2021)، "بەرپرسانی باڵای ئیدارەی بایدن، تەنانەت کۆشکی سپیش دەستیان هەبووە بۆ ئەم هەنگاوانە بەسەر کۆمپانیاکەدا جێبەجێ بکرێت".
مارک دەشڵێت، "لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لە کۆتایی دا بڕیار لای خۆمان بوو، ئێمە بڕیارمان دەدا گۆڕانکارییەکانی چۆن دەبێت و چی دەبێت. باوەڕمان وایە فشارەکانی حکومەت هەڵە بوو، ئێمە ڕاشکاوانە قسەمان نەکردووە لەو کاتدا".
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا گوتیشی، "پێویست ناکات ستانداردەکانی خۆمان بشکێنین بەهۆی فشاری هیچ ئیدارەیەک لەلایەن هیچ پارتێکەوە، ئەگەر جارێکی تر هەر هەنگاوێکی لەم شێوەیە دووبارە بێتەوە ئامادەین کاردانەوەمان هەبێت و بەرپەرچی بدەینەوە".
لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سیاسەتی توندیان بەسەردا سەپێندرا بۆ سڕینەوەی زانیاری هەڵە و پیلانگێڕی پەیوەست بە ڤایرۆسەکە، بەڵام ئەم سیاسەتانە ڕەخنەیان لێگیراوە بەتایبەتی لەسەر بڵاو نەکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکە و سەلامەتی گشتیی هاووڵاتیان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment