رووسیا و چین ڕێککەوتنێک لەبواری زیرەکی دەستکرد واژۆ دەکەن بابەتی گشتی

نوچە نێت

رووسیا و چین بەردەوامن لە فراوانکردنی پەیوەندییەكانیان، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا حکوومەتی وڵاتەكەی ئاگادارکردەوە لە ڕێککەوتنێکی هاوکاری نوێ واژۆ بکەن لەگەڵ چین لە بواری زیرەکی دەستکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (دووی کانوونی دووەم/2025) ماڵپەڕی (habar) بڵاویکردەوە، رووسیا بەردەوامە لە شەڕکردن دژی ئۆکراینا، کارێکی نوێی نێوان چین و رووسیا سەرنجی وڵاتانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، سەرۆکی رووسیا بەفەرمی حکومەتی وڵاتەکەی و گەورەترین بانکی ئاگادارکردەوە کە دەیەوێت ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ چین ئەنجام بدەن لە بواری زیرەکی دەستکرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی نوسراوی کرێملین ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەرۆکی وڵاتەکەیان راستەوخۆ چەند ڕێنماییەکی راگەیاندووە لە بوارەکانی زیرەکی دەستکرد، هەروەها داواش دەکات لەم بوارەدا گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوبکەنەوە.

هەرچەندە رووسیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە لەبوارەکانی تەکنەلۆژیا سزای تونەی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام ئەوان دەیانەوێت لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە هاوپەیمان لە بریکس لەگەڵیان لەم بوارەدا کار بکەن و سەرۆکی رووسیا ڕاشیگەیاندووە کە دەیەوێت وڵاتەکەی بەشداری لە پێشبرکێی جیهانی لە بواری زیرەکی دەستکرد بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین