ئاسایشی ئەلیکتڕۆنی کارێگەری ئەرێنێ هەیە بۆ سەر بانکەکانی ئەوروپا بابەتی گشتی

نوچەنێت

ئەنجامی تاقیکردنەوەیەک سەبارەت بە ئاسایشی ئەلیکتڕۆنی بانکەکانی ئەوروپا دەریخست، بانکەکان سوودیان وەرگرتووە لە کۆنتڕۆڵکردنی زانیارییەکانیان و باشترکردنی کارەکانیان.

ڕۆژی هەینی (26/تەمووز/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی ئەوروپا ڕایگەیاند، "بەهۆی ئاسایشی ئەلیکتڕۆنییەوە توانیومانە چاکسازی باش بکەین، بانکەکان بواری باشتریان بە خۆیانەوە بینیوە، زانیاری باشمان وەرگرتووە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانمان بە شێوازێکی زۆر خێرا دوای هەر کێشەیەکی ئەلیکتڕۆنی ئەگەر ڕووبدات".

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو جیهان ڕووبەڕووی کێشەیەکی تەکنەلۆجیی بوویەوە، لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد، ئەنجامەکە دەریخست، "پاڵنەڕی جیۆپۆلەتیکی لە پشت هۆکارەکەوە بووە".

(109) بانک بەدواداچوونیان کرد دەربارەی، "وەڵام دانەوە و چاکبوونەوە لە هێرشی ئەلیکتڕۆنی بۆ نموونە، چالاککردنی ڕێوشوێنەکانی فریاکەوتن و گەڕاندنەوەی کارە ئاساییەکان، دەرئەنجام گەیشتن بەم ئەنجامەی بانکەکان چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ئاستبەرزیان هەیە، توانیویانە سوود وەربگرن لە تەکنەلۆجیا بۆ پاراستن و ئەنجامدانی کارەکانیان".

بەرپرسانی بانکی ناوەندی ئەوروپا باسیان لەوە کرد، "بانکەکان باشتر بوون، پلانیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەموکورتییانەی کە لە کاتی ڕاهێنانەکاندا دەستنیشان دەکرێن، دەبێت تا کۆتایی ساڵ بڕیار بدەن کە ئایا تاقیکردنەوەی زیاتری لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن یاخود نا، هۆشداری ئەوەشیان دا کە زۆربەی ئەو بانکانەی بە سیستەمی کۆنی تەکنەلۆژیای زانیاری کار دەکەن، پێویستە نوێکردنەوە بکەن و بە جۆرە نوێێەکانی سیستەمەکان کار بکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین