دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر (44) پەرتوکی ڕووپۆشکراو بە ماددەی هۆشبەر دادەگرێت بابەتی گشتی

نوچەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستبەسەر (44) پەرتوکی ڕووپۆشکراو بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) دەگرێت.

ڕۆژى سێشەممە (23-7-2024) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، "بەمەبەستی پشکنینی زانستی لە تاقیگەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی پشکنین بۆ پەرتوکەکان دەکات، لە ئەنجامەکانی پشکنینەکانی تاقیگە دەریخست پەرتووکەکان (مەلزەمە) ڕووپۆشکراون بە ماددەی (ئەمفیتامین) کریستاڵ."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەم چالاکییە لەسەربنەمای زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و پاش بەدواداچوون و چاودێری ووردی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەنجامدرا."

بەپێى ڕاگەیێندراوى دەزگای ئاسایشی هەرێم، "بازرگانان ویستویانە بەتەکنیکێکی نوێ ماددە هۆشبەرەکان بەشێوەی ترانزێت بیهێننە کوردستان و بیگوازنەوە بۆ ووڵاتی بەریتانیا، بەڵام بە لێهاتووی هێزەکانی ئاسایش و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە توانر تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و سەرجەم پەرتوکەکان دەستیبەسەردابگیریت."

 

هەروەها تۆمەتبار بە ماددەی (26) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین