سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ى كێشه‌كانى به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌نته‌ری تریندز توێژینه‌وه‌یه‌كى وردى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باس له‌و كێشانه‌ ده‌كات كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.

توركیا چه‌ندان بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ عێراق هه‌یه‌ و وێراى ره‌خنه‌ به‌رده‌وامه‌كانى به‌رپرسانى عێراق، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى تووندى له‌به‌رانبه‌ر هێرش و له‌شكركێشییه‌كانى توركیا نه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى ئاب رۆژنامه‌ى ئیتحادى ئیماراتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، سه‌نته‌رى تریندز بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و راوێژكاریى، توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى ئاماده‌ كردووه‌ به‌ ناونیشانى "هه‌ڵبژاردنى عێراق له‌نێوان واقیع و هیواخوازراو"، بڕیاره‌ مانگى داهاتوو بڵاوبكرێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ ئیماراتییه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ پوخته‌یه‌كى توێژینه‌وه‌كه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ به‌شێكدا باسی كێشه‌كانى به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق دەکرێت. كێشه‌كانیش بریتین له‌: نه‌بوونى متمانه‌ى ده‌نگده‌ران، تووندبوونى ململانێى سیاسى قه‌واره‌ و حزبه‌كان، بێ توانایى حكومه‌ت له‌ به‌رانبه‌ر چه‌كى میلیشیاكان، زیادبوونى تیرۆركردنى چالاكوان و رۆژنامه‌نووسان، ئه‌سته‌مى جێبه‌جێكردنى یاسا به‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران و پیاوانى میلیشیاكان، فراوانبوونى ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى، زیادبوونى جموجۆڵى تیرۆریستان. 
بڕیاره‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق بكرێت، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تى عێراق دووپات له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ واده‌ى خۆى ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام رۆژ له‌ دوا رۆژ گومان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى به‌ شێوه‌ى دروست و بێگه‌ردبوونى ده‌كرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین