په‌رله‌مانتارێك : كازمى له‌ پاراستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن شكست ده‌هێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باسم خه‌شان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراق رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ پاراستنى هه‌ڵبژاردن و ره‌خساندنى كه‌شێكى ئارام بۆ هەڵبژاردن شكست ده‌هێنێ، وه‌ك چۆن له‌ دۆسیه‌ى پاراستنى تاوه‌ره‌كانى كاره‌با شكستى هێناوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ى ئاب باسم خه‌شان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراق له‌ لێدوانێكى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كازمى ناتوانێ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بپارێزێت.

خه‌شان ده‌ڵێ، "نازانین چۆن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێ پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى بێت سه‌باره‌ت به‌ پاراستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى عێراق، ئه‌و ئێستا ناتوانێ تاوه‌ره‌كانى كاره‌با بپارێزێت".

باسم خه‌شان له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "تا ئه‌و ساته‌ تاوه‌ره‌كان ده‌كرێنه‌ ئامانج، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌ت رایگه‌یاندووه‌، پلانى بۆ پاراستنیان داناوه‌، به‌ڵام هیچ شتێك له‌ واقیعدا نه‌كراوه‌. ئه‌مه‌یش به‌راستى مایه‌ى ترسه‌، چونكه‌ واته‌ى ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت ناتوانێ كه‌سێكى سه‌لامه‌تیش بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادن بڕه‌خسێنێ، ئه‌وه‌ قسانه‌ى ده‌یكات ته‌نیا به‌ڵێنه‌ و هیچى تر".

حكومه‌تى عێراق چه‌ندان جار به‌ڵێنى داوه‌ هه‌وڵ ده‌دات كه‌شێكى ئارام بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ بڕه‌خسێنێ كه‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كه‌چى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى گومانیان هه‌یه‌ و بۆیه‌ كشانه‌وه‌ى خۆیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ راگه‌یاندووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین