رێبوار بابكەیی: سەردانی نێچیرڤان بارزانی دەسپێكێكی نوێیە لە پەیوەندی هەرێم و ئێران
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێرانی كرد بۆئەوەی لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران بەشدار بێت، رێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکان و رەوەندی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ نوچەنێت لەسەر گرنگی سەردانەكە گووتی، "سەردانی بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا بۆ ئێران گرنگییەکی سیاسی و ئابووری تایبەت بە خۆی هەیە. کە ئەو سەردانە دەستپێکێکی تازەیە لە دانیشتنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئێران. بەو پێیەی کە سەرۆک کۆماری تازەی ئێرانیش پێی وابێ ستراتیژی ئێران بەرانبەر بە کوردستان پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە. زیاتر بایەخ بە هەرێمی کوردستان بدرێت".
د. رێبوار بابكەیی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی وەك ئاماژەیەكی نوێ خوێندەوە و گوتی، "دەبینرێت لە کاتی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لێ دەکرێت، ئەمەش بەڵگەیەکە لەسەر ئەوەی کە ئێران لە سەردەمی حکومەتی تازەدا دەیەوێت بە چاوی پڕ بایەخترەوە بڕوانێتە هەرێمی کوردستان. جگە لەوەی کە خودی کاک نێچیرڤان بارزانی پیاوێکی ناسراوە بە ئەزموونی دییلۆماسی، دەتوانێت لە هەموو حاڵەتێکی گرژیدا بارودۆخەکە ئارام بکاتەوە. چ لە ئاستی هەرێمی کوردستان یاخود دەرەوەی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکان باشتر بکاتەوە"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment