پنتاگۆن: چین هەڕەشەی دوورمەودا و رووسیا مەترسیی کورتمەودای ئەمریکان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە لە چاوی ئەمریکاوە، رووسیا مەترسیی کورتمەودایە و چین مەترسیی درێژمەودایە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

ژەنەراڵ جۆن هایتن، جێگری سوپاسالاری ئەمریکا، لە وتەکانیدا لە ئەنستیتۆی تەکنۆلۆجیای نوێی ئەمریکا دەڵێت،  "مەترسیی سەرەکیی لە قەیرانی پەوەندییەکانی دەوەی ئەمریکادا بۆ دوورمەودا چینە و بۆ کورتمەوداش رووسیایە. دەبێ جەخت بکەینەوە کە ئاخۆ سەرنجمان خستووەتە سەر نیازەکانی ئەو دوو وڵاتە؟".

لەبارەی پلانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکە جەنگاوەرییەکانی لە عێراق، بەرپرسە ئەمریکییەکە رەتی کردەوە وەڵامی هەبێت، چونکە وەکو ئەو وتی، " ئەوە بڕیاری سیاسییە و کۆشکی سپی دەیدات، وەزارەتی بەرگری تەنیا پلانەکانی کۆشکی سپی جێبەجێ دەکات".

ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بینی و ئەوەی لە عێراق ڕوویدا، بۆ ئیدارەی ئەمریکای دەرخست کە نابێت هەڕەشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتگوێ بخرێن، بەڵام دەبێ بە رێگایەکی جیا لە پێشوو مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

بەرپرسە ئەمریکییەکە وتیشی، "دەبێت کارتێکەرییەکی بچووک لەوێ بەجێ بهێڵێن و لەولاوە زیاتر سەرنجمان لەسەر هەڕەشەکانی چین و رووسیا بێت".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین