حزبى شیوعى عێراق بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یێندراوێكدا حزبى شیوعى عێراق ئاشكراى كرد، به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان ناكات و دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ له‌ بارودۆخێكى وه‌ك ئێستاى عێراق چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ ناكرێت هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌رد به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ى ته‌مووز حزبى شیوعى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كشانه‌وه‌ى خۆى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند.

حزبى شیوعى باس له‌وه‌ ده‌كات كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ئاڵۆز و قووڕس له‌ عێراق هه‌ن وه‌ك تیرۆركردن و ته‌نگژه‌ى ئابوورى و بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، بۆیه‌ "له‌ سایه‌ى كه‌شێكى وه‌ها ئاڵۆزو و قووڕس به‌ ته‌نگژه‌ و مه‌ترسى، ده‌رفه‌تێك بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و سه‌ربه‌ستانه‌ نه‌ماوه‌ و ته‌نیا وه‌همێكه‌ كه‌ واقیعى كاره‌ساتى رۆژانه‌ و مه‌ینه‌تى تاڵى ملیۆنان ده‌ریده‌خات".

حزبى شیوعى دووه‌م لایه‌ن ده‌بێت كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌كشێته‌وه‌ و پێشتر له‌ 15ى ئه‌م مانگه‌ موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كشانه‌وه‌ى ره‌وته‌كه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق راگه‌یاند، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ بچێت.

حزبى شیوعى عێراق به‌ كۆنترین حزب داده‌نرێت، له‌ 31ى ئادارى ساڵى 1934 دامه‌زراوه‌. له‌ هه‌ڵبژاردنى رابردووى عێراق له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانییه‌كى شیعه‌ به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردن كرد، كه‌ ئه‌مه‌یش رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆرى كرده‌وه‌ و دواتر له‌ هاوپه‌یمانییه‌كه‌ كشايه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین