رووسیا: ئەمریکا 20 ساڵه‌ له‌باره‌ى ئه‌فغانستان راپۆرتێكى به‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش نه‌داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت ئەمریکا 20 ساڵە ئۆپراسیۆن لەسەر خاکی ئەفغانستان ئەنجام دەدات، بێ ئەوەی یەک دانە راپۆرتی لەوە بارەیەوە پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردبێت.

زاخارۆڤا دەڵێت، "20 ساڵ تێپەڕیوە و رۆژێک ئەمریکا نەهاتووە لە ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان زانیاری بخاتەڕوو سەبارەت بە خشتەی کاتیی مانەوەی لە ئەفغانستان و دەرەنجامەکانی ئەوە مانەوەیەی لەو وڵاتە".

لێدوانە فەرمییەکەی رووسیا لەکاتێکدایە لە سەروبەندی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، چەکدارانی تاڵیبان هێرشێکی فراوانیان دەستپێکردووە دژ بە سوپا و هیزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان و رووبەرێکی فراوانی ئەو وڵاتەیان خستووەتە ژێر دەستی خۆیان.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانی هەیە تاوەکوو ١١ی سێپتەمبەر تەواوی هێزە شەڕکەرەکانی خۆی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، ئەوەش یەکەم بڕیاری لەو جۆرەیە کە جێبەجێ بکرێت لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١ و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەفغانستان لە سەروبەندی هێرشەکانی ١ی سێپتەمبەر بۆ سەر ئەمریکا لەلایەن یێکخراوی ئەلقاعیدە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین