به‌زمى گه‌نجه‌ عێراقییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بایدن به‌رده‌وامه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌لى عادل كه‌ گه‌نجێكى عێراقییه‌ ناوه‌ ناوه‌ ڤیدیۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و بانگه‌واز بۆ جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كات، دواجار به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وه‌ڵامى ده‌داته‌وه‌ و به‌ڵێنى پێده‌دات كاتێك سه‌ردانى عێراق بكات به‌ یه‌كه‌وه‌ "پاچه‌" بخۆن.

عه‌لى عادل كه‌ گه‌نجێكى رۆحسووكى عێراقییه‌ و به‌ ئینگلیزیه‌كى تێكه‌ڵ به‌ عه‌ره‌بى په‌یامى ڤیدیۆیى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و باس له‌ مه‌ینه‌تى عێراقییه‌كان ده‌كات و گوایه‌ راسته‌وخۆ ئاراسته‌ى جۆ بایدنى ده‌كات، دواجار ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ بایدن ده‌كات چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكات، ئه‌گینا خۆى له‌سه‌ربان ده‌خاته‌ خواره‌وه‌ و خۆى ده‌كوژێت.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه‌ دوێنێ 18ى ته‌مووز جو هود یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیك وه‌ڵامى عه‌لى ده‌داته‌وه‌ و به‌ زمانێكى دۆستانه‌ قسه‌ى په‌یامێكى ئاراسته‌ ده‌كات و به‌ "عه‌لاوى" ناوى ده‌هێنێ و داواى لێ ده‌كات خۆى "نه‌كوژێت" به‌ڵكو ده‌بێت به‌ عێراقى و ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ كاره‌كان به‌ره‌و باشتر ببه‌ن.

هود باس له‌وه‌ ده‌كات به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا ناتوانێ بانگهێشتى عه‌لاوى بكات بۆ ئه‌مریكا، به‌ڵام هیوا ده‌خوازێ له‌ نزیكترین كات سه‌ردانى عێراق بكات و له‌گه‌ڵ "عه‌لى عادل" به‌ یه‌كه‌وه‌ پاچه‌ "سه‌روپێ" بخۆ.

كه‌چى وه‌ڵامى عه‌لى عادل له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بۆ جو هود ئه‌وه‌ بووه‌ "كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ حه‌زم له‌ پاچه‌ نییه‌".

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین