توركیا یاسای نه‌هێشتنی تیرۆر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ درێژ ده‌كاته‌وه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ توركیا، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ كاركردن به‌ یاسای نه‌هێشتنی تیرۆری بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژ كرده‌وه‌، ئۆپۆزسیۆنی توركیاش ره‌خنه‌ی له‌ به‌كارهێنانی یاساكه‌ هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (18)ی ته‌مووزی (2021) ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارانی ئاكپارتی، په‌رله‌مانی توركیا بۆ ماوه‌ی ساڵێك كاركردن به ‌یاسای نه‌هێشتنی تیرۆری درێژ كرده‌وه.

ئۆزگۆر ئۆزیل په‌له‌مانتاری جه‌هه‌په‌ رایگه‌یاند، "ئاكپارتی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ی پێشكه‌شی كردووه‌ بۆ ده‌نگدان ژه‌هری له‌ هه‌نگوین كردووه‌، چونكه‌ ئه‌و یاسایه ئۆپۆزسیۆن و سه‌رجه‌م پارته‌كان له‌ په‌ر‌له‌مان پاڵپشتی ده‌كه‌ن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونی ده‌كاته‌وه‌، "سه‌ره‌تا باری له‌ناكاو بۆ سێ ساڵ بوو، پاشان دوو ساڵی تری به‌ دواوه‌ داهات، له‌و دوو ساڵه‌ ئه‌وان راپرسی و هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجام دا، پێویستیان به‌ یاسای باری له‌ناكاو و فشاركردن بوو، له‌پێناو سه‌ركه‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان".

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ لوتفی تورك سه‌رۆكی فراكسیۆنى ئیى پارتى‌ رایگه‌یاند، ئه‌وان چه‌ندین جار گفتوگۆیان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسای نه‌هێشتنی تیرۆركردووه‌، كه‌ زۆرجار خراپ به‌كارده‌هێندرێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ته‌ها عۆده‌ ئۆغلۆ له‌ لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه‌ گوتی، "درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ له‌لایه‌ن پارتی فه‌رمانڕه‌وا و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی بۆ رێگریكردنه‌ له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌یگرێته‌به‌ر".

له‌ دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی (2016) حكومه‌تی توركیا یاسایه‌كی ده‌ركرد به‌ناوی یاسای  نه‌هێشتنی تیرۆر، ئه‌وه‌ دووه‌م جاره‌ ئه‌و یاسایه‌ درێژ ده‌كاته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین