ديدارى ميرال ئەكشنار و ئەردۆغان ناڕەزايى لێ دەكەوێتەوە تورکیە

نوچە نێت

دواى ديدارى چەند رۆژى رابردوو لە كۆشكى كۆمارى زانيارييەكان باس لەوە دەكەن لەو كۆبوونەوەيە ميرال ئەكشنار، سەرۆكى پێشووى ئى پارت بۆ گۆڕينى دەستوور پاڵپشتى رەجەب تەيب ئەردۆغان دەكات، سەرۆكى ئەو پارتەش نيگەرانە لەو كۆبوونەوە.

دووشەممە (10/حوزەيران/2024) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوى كردەوە، زانيارييەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەر هەيە  ميراڵ ئەكشنار و رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا سەبارەت بە دەستوورى لێكنزيك ببنەوە، لەم چوارچێوەيە پەرلەمانتارەكانى نزيك لە ئەكشنار بچنە ريزەكانى پارتى دادوگەشەپێدانى فەرمانڕەوا.

پێشتر ئى پارت بەرانبەر دەستوور بە روون و راشكاوە هەڵوێستى خۆى راگەياندووە، بەرپرسێكى ئەو حزبەش پێى وايە، پێنج پەرلەمانتاريان دەچنە پاڵ ئاكپارتى و پاڵپشتى لە دەستوورى نوێ دەكەن. راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن ئەردۆغان بڕيارى داوە پۆستى جێگرى بدات ئەكشنار و كوڕەكەشى بكات بە باڵيۆز.

ئەندامانى ئەو پارتەش جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە لە چەند رۆژى داهاتوو پەيوەندييەكانى سەرۆكى پێشوو لەگەڵ حزبەكەى پاشەكشە دەكات.

لە لايەكى ديكەوە موساڤات دەروێشئۆغلۆ، سەرۆكى ئى پارت نيگەرانى خۆى لە ديدارى نێوان ئەكشنار و ئەردۆغان دەربڕى و گوتى، پێشتر ئاگادارى ئەو ديدارە نەبوومە. جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئەو سەرۆكى حزبە پێويست بوو من ئامادەى ئەو ديدارەبم لەگەڵ سەرۆكى توركيا، ئەگەر هەندێك كەسيش هەوڵ بۆ بەدەستهێنانى پێگە بۆخۆيان بدەن ئەوە چاوەڕوانى كاردانەوەى چاوەڕوانەكراوبن لەمن، من سەرۆكى ئەو حزبە رێگە بە هيچ هەنگاوێك نادەم ببێتە بەربەست لەبەردەمى، من فەرمانبەرێك نيم لاى كەسێك كاربكەم.

هەفتەى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان لە ديدارێكى لە ناكاو لەگەڵ ميراڵ ئەكشنار كۆبووەوە، بەبێ هيچ راگەيێندراوێكى فەرمى، پێشتر دەولەت باخچەلى سەرۆكى پارتى نەتەوەيى تورك داواى لە ئەكشنار كردبوو، بەشدار بێت لە هاوپەيمانى پارتى فەرمانڕەوا، بەڵام ئەكشنار ئەو داواى رەتكردبۆوە.

ميرال ئەكشنار لەدواى شكستهێنانى پارتەكەى لە هەڵبژاردنى شارەوانييەكانى مانگى ئادارى ئەمساڵ دەستى لە پۆستى سەرۆكايەتى كێشايەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین