سەڵاحەدین دەمیرتاش: دڵنیام ڕۆژێک هەموومان بێتاوان دەردەچین
نوچە نێت
وەرگێرانى: دنيا ئەحمەد
لەدوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە دادگای ئەنقەرە لە دۆسییەی کۆبانیدا (42) ساڵ زیندانی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەپاند و دەمیرتاش لەیەکەم لێدوانیدا رایگەیاند، "ئەگەر دادگای تورکیا پابەندی مافی مرۆڤی ئەوروپا بایە ئێمە لە دۆسییەی کۆبانی بێتاوان دەردەچووین، دڵنیام رۆژێک دێت هەموومان بێتاوان دەردەچین هیچ گومانێکم لەوەدانییە."
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە بەندیخانەی ئەدیرنە لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە سەبارەت بە بڕیاری دادگا رایگەیاندووە، "بەهۆی وتارەکانمەوە کە لە چوارچێوەی ئازادی ڕا دەربرێن لەلایەن مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ناسێندراوە و دادگای ئەنقەرە (42) ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندوومە."
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەرگیز دادگا پابەندی مافی مرۆڤی ئەورووپا نەبووە لە دۆسییەی کۆبانی ئەگەرنا هەموومان بێتاوان دەردەچووین، دڵنیام لەوەی رۆژێک دێت هەموومان لەم دۆسییەیە بێتاوان دەردەچین هیچ گومانم لەمەدانییە."
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەبارەت بەو سیاسەتمەدارانەی لەدۆسییەی کۆبانی سزای قورسیان بۆ دەرچووە گوتی، "زۆر غەمبارم، ڕوونە بڕیارەکە سیاسییە و دادگاییەکە لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی بە سیاسی کراوە، ئەو هاورێیانەمان هەمووکات لەسیاسەتدا لایەنگریی ئاشتی بوونە هەروەها بەرگریکاربوونە بۆ سیاسەتێکی دیموکراسی، ئەو سیاسەتمەدارانەی کە لەئێستادا سیاسەت دەکەن لە دەرەوە ئامانجی سەرەکیان بەدەست هێنانی چارەسەرێکە بۆ ئاشتی بەبێ چەک و توندوتیژی."
دەمیرتاش رەخنەیی توند لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەگرێت و دەڵێت، "تێگەیشتنی حکوومەتی تورکیا بەرامبەر بە کورد هەرگیز نە گۆراوە ئەوان ئێمە بە تیرۆرست ناو دەبەن تاوەکو خەڵک کارەکانیان بە رەوا دابنێت، خەباتی ئێمە بۆ سیستەمێکی دیموکراسی و بەهێزبوونمانی لەسەر خۆیان بە مەترسی دەزانێت لە چوون بۆ شاخ و کرینی چەک، هەمووکات ئەکپارتی لە جێگەی ئاشتی شەڕ و توندوتیژی بەرامبەر بەکورد پێ باشتربووە، تەنانەت مریشک و پشیلەی کوردی بە تیرۆرست دەزانن."
ئایشەگول دۆغان، وتەبێژیی دەم پارتی سەبارەت بە سزادانی ئەندامانی پێشووی هەدەپە لە دۆسییەی کۆبانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "لەمەوبەدوا دۆسییەی کۆبانی دەبێتە گۆرەپانی خەباتێکی نوێ" هەروەها راشدەگەیەنێت، "ئەگەر بەیەکەوە ئەم دەنگە بەرزنەکەینەوە و بەیەکەوە نارەزاییەتییەکانمان نەگەینین دەترسم لەمەوبەدوا رۆژانی زۆر سەختتر چاوەرێمان بکات، دەبێت لەدژی نادادپەروەری و نا یەکسانی و لە گێزیەوە تا کۆبانی و لە جان ئەتالایەوە تا کاڤالا بەیەکەوە دەنگمان بەرزبکەینەوە."
هەروەها وەک نارەزاییەتییەک دژی بڕیاری دادگای کۆبانی وتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند، رۆژی شەممە خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجام دەدەن لە ئەستەمبۆڵ و ئەدەنە و دیاربەکر و ڤان بە دوروشمی داواکاری "ئازادی و دیموکراسی".
دۆغان راشیگەیاند، "لەم خۆپیشانەدا بانگێشتی هەموو ئەوانە دەکەم کە پێویستیان بە دادپەروەری و ماف و یاسا هەیە دەمانەوێت وەک ئەندامانی دەم پارتی بەیەکەوە دەنگمان بەرزکەینەوە و بەردەوام دەبین لەم خۆپیشاندانانە.
لەدوای بڕیاری دۆسییەی کۆبانی لەلایەن دە پارێزگا لەسەرتاسەری تورکیا بۆ ماوەی چوار رۆژ هەموو جۆرە خۆپیشاندان و چالاکی ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە قەدەغەکرا، هەروەها لەشارە کوردییەکانی وەک ئەدەنە و ئاگری و باتمان و بینگۆل و بیتلیس و ماردین و موش و دیاربەکرو هەکاری ئیزمیر و کارس و سیرت و تونجەلی.
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لەلێدوانێکدا سەبارەت بەو ڕەخنانەی لە دادگای تورکیا گیراوە لە دۆسییەی کۆبانی گوتی، "تورکیا وڵاتێکی دیموکراسییە شوێنی ئەوانە نابێتەوە کە توندوتیژی ئەنجام دەدەن، هەموو ڕێسایەکی نێودەوڵەتی توندوتیژی ڕەتدەکەنەوە بەڵام ئەوانە داوای توندو تیژیی دەکەن، ئێمە بڕیارێکی سەربەخۆ بێڵایەنە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری دراوە و بڕیاری دادگای پلە یەکە، بەیەکەوە چاوەروانی پرۆسەی تانەدان دەکەین."
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو (84)هەمین دانیشتنی پرۆسەی دادگایکردنی دۆسییەی کۆبانی بەرێوەچوو لە دژی (108) سیاسەتمەداری کورد، کە لەئێستادا (18)کەسیان لە زیندانی تورکیادان هەریەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش بە (42) ساڵ و فیگەن یوکسەکداغ بە (30) ساڵ و سێ مانگ و ئەحمەد تورک بە (10) ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
سەرچاوە: ماڵپەری بى بى سى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment