دەم پارتى پڕۆژەیەکى رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕەتدەکاتەوە شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانى: دنيا ئەحمەد 

گولستان کلیچ کۆچیگیت، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی سەبارەت بەداخستی پارتەکەیان رایگەیاند، "کۆبوونەوەکان لە نێوان جەهەپە و ئەکپارتی بۆ پرۆسەی ئاسایی بوونەوە دۆخى سیاسى و پەیوەندی لایەنەکان بەردەوامە، بەڵام ئەگەر بڕیار بدەن کورد دەربکەن سەرکەوتوو نابێت، هەروەها پێویستە دەرفەتێکی تر بدرێت بۆ دەستووری نوێ نەک بدرێتە ئەکپارتی." 

ئەمرۆ ماڵپەری (بیر گون) لە ڕاپۆتێکدا بڵاویکردەوە، گولستان کلیچ کۆچیگیت، ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، "لەروانگەی ئێمە کە حکوومەت باسی ئاسایی بوونەوە دەکات، ئەوە ئاسایی بوونەوە نییە، چونکە زۆرێک لە سیاسەتمەداران لە زیندانن، دۆخی ئەوان وەک بارمتەیە ئەگەر بمانەوێت بارودۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە دەبێت لە زمانی ئۆپۆزسیۆن دەستپێبکەین دەمیرتاش و یوکسەکداغ و کشناک لە عوسمان کاڤالا نەبەسترێتەوە." 

هەفتەى ڕابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان پڕۆژەیەکى بە ناوى (ئاسایی بوونەوە) ڕاگەیاند بۆ باشترکردنى دۆخى سیاسى و پەیوەندیی هێز و لایەنەکانى تورکیا، بۆ ئەم مەبەستەش دەست بە کۆبوونەوە کردووە لەگەڵ هێز و پارتەکانى تورکیا.

ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە چاوەروانییەکانیان بۆ دانیشتنى دادگا کە بڕیارە لەهەفتەی داهاتوو بەرێوەبچێت بۆ دۆسیەی کۆبانی گوتی، "ئەوەی ئەردۆغان باسی دەکات کە دەست بە پرۆسەی ئاسایی کردنەوە بکەن کە بیرۆکەی سەردەمی نوێی هەیە لەلای ئێمە دۆسییەی کۆبانی بۆ ئەوان دەبێتە تاقيكردنەوە، چونکە بەربەستێکە بۆ حکوومەت هەربۆیەش ئەگەر دادگا بڕیارێکی دادپەروەرانە بدات ئێمەش دەڵێین بەڵێ بۆ حکوومەت کە ئەقلییەتی نادادپەروەری دەبینێت و لەمەوبەدوا پرۆسەی نوێ دەست پێدەکات ناکرێت بەبێ کوردیش ئاسایی بوونەوە دەست پێبکاب، بەڵكوو دەبێت ئاشتی لەگەڵ کورد ئەنجام بدرێت بەتایبەت لە دۆسییەی کۆبانی."

لەلایەکی ترەو سەبارەت بە پێداچوونەوەی دەستوور کۆچیگیت دەڵێت، "ئێمە وەک دەم پارتی باوەرمان بە گۆرانی دەستوور نییە، چونکە ئایا حکوومەت دەیەوێت ئەو دەستورە بنووسێت کە دەوڵەت پێويستى پێيەتى یان دەیەوێت پپێداچوونەوە بەبەشێکی سیستەمەکە بكات بۆ ئەو دەسەڵاتەی لەدەستی چووە، پێویستە ئەو دەرفەتە بدرێت بۆ پرسی نووسينى دەستوور نەک بدرێتە ئەکپارتی، کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان بەردەوامە لە کاتێکدا دۆسیەی کۆبانی و دۆسیەی داخستنی هەدەپە بەردەوامە لە ئێستاشدا باس لە داخستنی دەم پارتی دەکرێت و قەیم چەسپێنراوە بەسەر سەرۆک شارەوانییەکان ئایا ئەکپارتی چۆن باسی دەستورێکی نوێ دەکات دەبێت یەکەم جار باوەر بەکۆمەلگا و پارتە سئاسیەکان بهێنێت. "

لە دوایین هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى شارەوانییەکانى تورکیا، کاندیدى ئاکپارتى نەیتوانى سەرۆکایەتیى شارەوانى ئەستەمبوڵ بباتەوە، ئەمەی وایکرد، ڕاستەوخۆ ئەردۆغان دەست بە گۆڕانکاری لە حیزبەکەى بکات و دۆخێکى نوێى سیاسى لەو وڵاتە بێتە ئاراوە، کە ئێستا ئاکپارتى لە شارەوانییەکانى تورکیا وەک هێزى دووەم سەیر دەکرێت، لە بەرامبەر پارتى جەهەپە بووە هێزى یەکەم، دواى ئەوەى توانى لە زۆربەى شارە گەورەکان زۆرینەى دەنگەکان بەدەست بێنێت. 

ماڵپەڕى: ببرگون

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین