عێراق پلان بۆ زیادکردنی نەوتی کەرکوک دادەڕێژێت
نوچەنێت
وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عبدولجەبار، پلانی عێراقی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکوکی ڕاگەیاند.
لە میانەی سەردانێکی فەرمی بۆ پارێزگاری کەرکوک و کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باکوور، وەزیری نەوتی عێراق دووپاتیکردەوە، پەرەپێدان و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکی و ئابووریەکانی کێڵگە نەوتیەکانی پارێزگای کەرکوک، ئامانجی سەرەکی حکوومەتی عێراقە بۆ راکێشانی وەبەرهێنەری بیانی و کارکردن کە زیادکردنی بەرهەمی نەوتی ناوچەکە.
هەروەها لە چوارچێوەی سەردانیکردنی بۆ پارێزگای کەرکوک، ئیحسان عبدولجەبار کێڵگەی گازیی باکووری بەسەر کردەوە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیاییەکە ئەنجامداو پێشنیازی زیادکردنی کاری بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانی زیاتر لە کێڵگە گازییەکە تاوتوێکرا، جگە لەوەی ئەگەرەکانی زیادکردنی گازی و شل و گۆگردی باسی لێوەکرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment