شه‌ڕى داعش هه‌لێكه بۆ حكومه‌تى عێراق
نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى شوبات له راپۆرێتكدا باس له‌وه ده‌كات مسته‌فا كازمى و حكومه‌ته‌كه‌ى له جموجۆڵه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش سوودمه‌ندن له‌وه‌ى سه‌رنجى خه‌ڵك له‌سه‌ر هه‌ندێك دۆسیه دوور بخه‌نه‌وه كه نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "شاره‌زایانى كاروبارى عێراق پێیانوایه به‌ڕێوه‌بردنى جه‌نگ له دژى داعش ده‌رفه‌تێك به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌سهێنانى جه‌ماوه‌رى زیاتر".
له‌ناوبردنى عیساوى بۆ كازمى له كاتێكى نمونه‌یى بوو
راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بۆ كازمى ئاسانتره به‌و پێیه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه و پێشتریش سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریی بووه.
به پێچه‌وانه‌ى دۆسییه‌كانى تر‌ى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونیان و نه‌بوونى توانستى مادى چاره‌سه‌ركردنیان قوڕستره.
له 20ى ئه‌م مانگه‌وه داعش كۆمه‌ڵێك كرده‌ى تیرۆریستى له عێراق كردووه و هێزه عێراقییه‌كانیش كۆمه‌ڵێك زه‌بریان له داعش داوه، به تایبه‌تى كاتێك كه ئه‌بویاسر عیساوییان كوشت، ئه‌و تیرۆریسته به گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ى رێكخراوه‌كه داده‌نرا له دواى به‌غدادى.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، چاودێرانی سیاسى پێیانوایه پرۆسه‌ى له‌ناوبردنى عیساوى بۆ كازمى له كاتێكى نمونه‌یى بوو، چونكه له‌و كاته‌دا رووبه‌ڕووى هه‌ڵمه‌تێكى گومانكردنى میلیشیاكان ده‌بووه و گوایه كازمى تواناى سه‌رۆكایه‌تى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاتى نییه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment