سه‌ركرده‌یه‌كى عێراق پێشنیارێك بۆ لێدانى ئێران به‌ بایدن ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میسال ئالووسى له‌ تویتێكدا پێشنیار بۆ جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌كات، تا زه‌برێك له‌ ناوه‌ندى بڕیارى ئێران بدات، بۆئه‌وه‌ى "گه‌لانى ناوچه‌كه‌ رزگاریان بێت".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌شتى ته‌مووز میسال ئالووسى كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ناوبانگى عێراقییه‌ و پێشتر به‌ بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناسراوه‌، له‌ تویتێكدا پێشنیارى لێدانى زه‌برێك له‌ ئێران بۆ جۆ بایدنى سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات.

ئالووسى ده‌ڵێ، "به‌رێز سه‌رۆك بایدن، به‌ئامانجگرتنى جبه‌خانه‌كانى میلیشیاكان له‌ عێراق و سنووره‌كانى سووریا دوژمنایه‌تى و تیرۆرى ئه‌وان بۆ مرۆڤ و سه‌قامگیرى ناوه‌ستێنێ، مه‌یله‌ نازییه‌كانى ئه‌وان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناوه‌ستێنێ. به‌رێزم، لێدانى سه‌رچاوه‌ى بڕیاره‌ شه‌ڕانگێزه‌كان له‌ناو سنوورى ئێران، رێگایه‌كه‌ بۆ رزگاربوونى گه‌لان و زامنكردنى ئاشتى و ئاسایشى جیهان و ناوچه‌كه‌".

ئه‌و تویته‌ى میسال ئالووسى دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێر سێ هێرش له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ ئه‌نجام درا، یه‌كه‌میان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانى هه‌ولێر بوو به‌ درۆن له‌ كاتژمێر 12ى شه‌وى سێشه‌ممه‌، دووه‌میان چه‌ند كاتژمێرێك دواتر بوو 14 مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د كراو، دواتریش شه‌وى رابردوو سێ مووشه‌كى تر ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین