كازمى به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ رێ كه‌وت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى حكومى به‌ره‌و ئه‌مریكا كه‌وته‌ڕێ، بڕیاره‌ سبه‌ى 26ى ته‌مووز دیدارى جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بكات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ى ته‌مووز مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى حكومى به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ رێ كه‌وت و بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ دیدارى جۆ بایدن بكات.

مسته‌فا كازمى به‌ر له‌ رۆیشتنى راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "ئه‌م سه‌ردانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى كۆششه‌كانى عێراق دێت، بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و هاوكارى دووقۆڵى له‌ هه‌موو بواره‌كان بنیادنرا بێت".

هاوكات ئاژانسى ئاسۆشێیتد پرێس دیمانه‌یه‌كى مسته‌فا كازمى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتوویه‌تى، "عێراق پێویستى به‌ هێزى بیانى نه‌ماوه‌" به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتى كشانه‌وه‌ى هێزى هاوپه‌یمانانى دیارى نه‌كردووه‌.

ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ ماوه‌ى 11 مانگ، سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات، پێشتر له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، كازمى له‌ مانگى ئابى 2020 سه‌ردانى واشنتنى كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین