رۆیته‌رز: كازمى و بایدن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا رێكده‌كه‌ون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا بۆ رۆیته‌رزى ئاشكرا كردووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆتایى به‌ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق بهێنن و كۆتایى ئه‌مساڵ وه‌ك دوایین واده‌ دیارى بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ى ته‌مووز ئاژانسى رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌مریكا ئاشكراى كردووه‌، مسته‌فا كازمى و جۆ بایدن له‌ یه‌كه‌م دیدارییان رێككه‌وتنێك واژۆ ده‌كه‌ن و به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا تا كۆتایى ئه‌مساڵ "2021" ده‌مێننه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى كه‌ هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، ئێستا نزیكه‌ى دوو هه‌زار و 500 سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ عێراق ماون. به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ زۆربه‌ى سه‌ربازه‌كان ده‌كشێنه‌وه‌ و ته‌نیا به‌شێكیان بۆ راهێنان و راوێژكردن له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌مێننه‌وه‌.

مسته‌فا كازمى دوێنێ 25ى ته‌مووز گه‌یشته‌ ئه‌مریكا و ئه‌مه‌ یه‌كه‌م دیدارى له‌گه‌ڵ جۆ بایدن ده‌بێت، له‌ مانگى ئابى ساڵى 2020 كازمى جارێكى تر سه‌ردانى ئه‌مریكاى كردووه‌ كه‌ ئه‌و كات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین