واده‌ى دیدارى بایدن و كازمى دیارى كرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆشكى سپى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ 26ى ته‌مووز چاوى به‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كه‌وێت و تاوتوێى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى ئه‌مریكا و عێراقى له‌گه‌ڵ ده‌كات.

كۆشكى سپى ئه‌مریكا له‌ راگه‌یێندراوێكدا شه‌وى هه‌ینى 16ى ته‌مووز راگه‌یاند، له‌ 26ى ئه‌م مانگه‌ جۆ بایدن پێشوازى له‌ مسته‌فا كازمى ده‌كات. كۆشكى سپى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و سه‌ردانه‌ى كازمى دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى ستراتیژى نێوان هه‌ر دوو وڵات.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ باس له‌وه‌یش ده‌كرێت جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌خوازێ هاوكارى دووقۆڵى نێوان عێراق و ئه‌مریكا له‌ دۆسیه‌ سیاسى و ئابوورى و ئه‌منییه‌كان به‌هێز بێت.

ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانى مسته‌فا كازمى ده‌بێت بۆ ئه‌مریكا كه‌ له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ ساڵێك ئه‌نجامى بدات. سه‌ردانى یه‌كه‌م له‌ ساڵى رابردوو له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین