به‌هۆى كازمى به‌رپرسێكى باڵا سزا ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ هۆى ئه‌و هێرشه‌ى له‌سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو كرایه‌ سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌باح شبلى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پووچه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ ئه‌ركه‌كه‌ى دوور خرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى شه‌وى رابردوو 28 ى كانوونى یه‌كه‌م بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه‌، سه‌باح شبلى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه‌ و بۆ فه‌رمانگه‌ى پشكنینى كارگێڕى و پیشه‌یى گوێزراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى شبلى له‌ پۆسته‌كه‌ى رووننه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ماڵپه‌ڕه‌كه‌ نووسیویه‌تى بڕیاره‌كه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت شبلى ناوى له‌ دۆسیه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵى كازمى تێوه‌گلاوه‌.

پێشتریش دواى هێرشه‌كه‌ شبلى و چه‌ند كه‌سێكى تر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان چه‌ند رۆژێك ده‌سته‌به‌ر كرا بوون.

به‌ره‌به‌یانى حه‌وتى مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوو به‌ درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵى كازمى له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو. به‌گوێره‌ى لێدوانه‌ فه‌رمییه‌كان یه‌كێك له‌ رۆكێته‌كان نه‌ته‌قیبووه‌وه‌، كه‌چى تیمى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كه‌ ره‌وانه‌ى شوێنه‌كه‌ كرابوون، ته‌قاندوویانه‌ته‌وه‌ و به‌مه‌یش شوێنپه‌نجه‌ى هێرشه‌كه‌ ونكراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین