سێ لایه‌ن ره‌زامه‌ندى بۆ نوێكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كازمى ده‌ده‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن، كورد و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم و ره‌وتى سه‌در به‌ نوێكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى رازیین و ده‌شڵێن ئه‌مریكا پاڵپشتى ئه‌م كاره‌ ده‌كات و ئێرانیش لارى نییه‌.

شه‌وى رابردوو 16ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ "تا راده‌یه‌كى زۆر رێككه‌وتن له‌لایه‌ن ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم و كورد هه‌یه‌" بۆ نوێكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ باس له‌ هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا كراوه‌ و دووپاتى ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا پاڵپشتى نوێكردنه‌وه‌كه‌ ده‌كات، ئێرانیش لارى نییه‌ چونكه‌ ده‌زانێ به‌ هۆى سیاسه‌تى كازمییه‌وه‌ نزیكبوونه‌وه‌یه‌كى له‌نێوان تێڕوانینى ئێران و سعوودیه‌ روویداوه‌.

جگه‌ له‌مه‌یش ده‌گوترێت لایه‌نه‌كان ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ حكومه‌تى زۆرینه‌ پێكبهێرێت كه‌ موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌شزانن نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌هۆى ناڕه‌زایى ره‌وتى سه‌در ناتوانێ حكومه‌تى نوێ پێكبهێنێ.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین