رێواز فایه‌ق: له‌ ساڵى سێیه‌م نزیك ده‌بینه‌وه‌ ته‌نیا 21 یاسا و بڕیارمان ده‌ركردووه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان گوتى، "ئه‌وه‌ له‌ ساڵى سێیه‌مى ئه‌م خوله‌ نزیك ده‌بینه‌وه‌ كه‌چى ته‌نیا 21 یاسا و بڕیارمان ده‌ركردووه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شه‌شى ته‌مووز دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاران تێبینییان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌بوو، كه‌ چه‌ند پرس و یاداشتێك ده‌مێكه‌ له‌ په‌رله‌مان هه‌ن، به‌ڵام كاریان له‌سه‌ر ناكرێت.

له‌وه‌ڵامدا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان گوتى، "له‌ راستیدا ئه‌وه‌نده‌ یاداشت دێت و بایه‌خ به‌ یاداشتێك ده‌درێت له‌سه‌ر حیسابى یاداشتى تر، ئێمه‌ نازانین چۆن خشته‌كه‌یان دابنێین".

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى گوتى، "ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانین ئیشى په‌رله‌مان ته‌نیا دانیشتن نییه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان، به‌ڵكو یاسادانانیش ئیشێكى ترى په‌رله‌مانه‌، ئه‌وه‌ له‌ ساڵى سێیه‌م نزیك ده‌بینه‌وه‌، ته‌نیا 21 یاسا و  بڕیارمان ده‌ركردووه‌، خۆ ده‌بێت لایه‌نی كه‌م له‌ مانگێكدا دوو دانیشتن بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ دابنێین".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین