په‌رله‌مانتارێكى نه‌وى نوێ له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان بێبه‌ش كرا کوردستانی

نوچه‌نێت

له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان كاوه‌ عه‌بدولقادر په‌ڕله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ ره‌خنه‌ى له‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان گرت، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش كه‌ دانیشتنه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ده‌برد چه‌ند جارێك داواى لێكرد پابه‌ندى خاڵى په‌یڕه‌وى بێت و دواجار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى نه‌وێ له‌ دانیشتنه‌كه‌ بێبه‌شكرا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پێنجى ئایار، په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك ئه‌نجام دا. به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێواز فایقه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا.

له‌كاتى دانیشتنه‌كه‌ كاوه‌ عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ قسه‌ى كرد و گوتى، "ده‌بێت ئه‌و دانیشتنانه‌ى ده‌كرێن ره‌نگدانه‌وه‌ى ژیانى خه‌ڵك بێت". به‌ڵام جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان گوتى ده‌بێت تێبینى و قسه‌كانى "خاڵى په‌یڕه‌وى" بن. چه‌ند جارێك دووباره‌ى كرده‌وه‌، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێیش له‌سه‌ر قسه‌كانى به‌رده‌وام بوو، بۆیه‌ هێمن هه‌ورامى دواى چه‌ند جارێك وریا كردنه‌وه‌ به‌ ماده‌ى 57 په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، دواجار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێى له‌ دانیشتنه‌كه‌ بێبه‌ش كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین