سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا کۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا كۆبووەوە و "په‌یوه‌ندییه‌کانی هەولێر - بەغدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان، تاوتوێ کرد."

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چواشه‌ممه‌ (16/نیسان/2025) لە سلێمانی، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ڤیکتۆریا تایلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کۆبووه‌وه‌سە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، "له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هەولێر - بەغدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان، تاوتوێ کرد."

لە ته‌وه‌رێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تیشکیان خسته‌ سەر "دۆخی ناوچه‌که‌ و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و کوردستان، له‌مباره‌یه‌وه هەردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرده‌وه‌."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین