سەرۆك بارزانی بۆ یانەی دهۆك: ئێوە دەتوانن لە سیاسەت باشتر دۆزی گەلەكەتان بە جیهان بناسێنن کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە بەڕێوەبەر و یاریزانان و ستافی یانەی وەرزشیی دهۆك كرد و پیرۆزبایی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی قارەمانێتی جامی كەنداوی لێ كردن.

ئه‌مڕۆ پێنجشە‌ممه‌ (17/نیسان/2025) بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یانەی وەرزشیی دهۆك کرد، لە کۆبوونەوەکەدا د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆكیش ئامادە بوو، سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی یانەی وەرزشیی دهۆكی كرد و پیرۆزبایی سەركەوتن و بەدەستهێنانی قارەمانێتی جامی كەنداوی لێ كردن و دەستخۆشی لە یاریزانان و ستاف و بەڕێوەبەر و هەموو ئەوانە كرد كە ڕۆڵیان لەو سەركەوتنە مێژووییەدا هەبووە. 

وەک لە ڕاگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، "سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە ڕۆڵی وەرزش و وەرزشوانان لە ژیانی گەلان دا و ئەوەشی خستەڕوو ئێوە دەتوانن لە سیاسەت زیاتر و باشتر دۆزی گەلەكەتان بە جیهان بناسێنن".

هەروەها سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ یانەی وەرزشیی دهۆك و سەرجەم وەرزشوانانی كوردستان دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

لە بەرامبەردا، شاندی میوان سوپاسی پاڵپشتی و خەمخۆریی سەرۆك بارزانیان كرد و ڕایانگەیاند، "كە پاڵپشتیەكانی سەرۆك بارزانی ئیرادەی سەركەوتن و ورەی زۆری پێ بەخشیون و ئەو سەركەوتن و جامەی بە دەستیان هێناوە وەك دیاری پێشكەشی سەرۆك بارزانیی دەكەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین