مەسرو بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی پێشکەوتنەکانی پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزاریی دارایی و پرۆژەی (هەژماری من) کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/4/16) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەلی موحسین ئەلعەللاق پارێزگاری بانکیی ناوەندیی عێراق کرد.

بەپێی ڕاگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە، "گفتوگۆ لەبارەی پێشکەوتنەکانی پرۆسەی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزاریی دارایی و پرۆژەی (هەژماری من) کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کاش لە بازاڕدا. لەم ڕووەوە، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە حکومەت، بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی."

لایخۆیەوە سەرۆکی حکومەت سوپاسی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم، هەروەها ستایشی پلانەکانی پارێزگاری کرد لە چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکیدا.

سەرۆکی حکومەت لە کۆبوونەوەکە ڕاشیگەیاند کە، "ئامادەیی حکومەتی هەرێمیشی بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ ئەو دامەزراوانە دووپات کردەوە کە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی کار دەکەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین