تۆڕێكی مەترسیداری بڵاوكردنەوە و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/4/17) بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "هەڵوەشانەوەی تۆرێکی بڵاوکردنەوەو بازرگانی بەماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریجوانا کە پێکهاتوون لە (5) کەس لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی (6) کیلۆگرام ماریجوانا".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دەڵێت، "لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لەناو شاری هەولێر توانیان تۆرێکی بڵاوکردنەوە و بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر لەجۆری ماریجوانا دەستگیر بکەن."

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەم چالاکیەدا توانرا نزیکەی (6) کیلۆگرام مەریجوانا دەستی بەسەردا بگیرێت، شایانی باسە دەستگیرکردنی ئەم تۆرە تەواوکەری ئەو تۆڕەیە کەپێشتر لە راگەیاندراوی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاومانکردۆتەوە کە تیایدا دوو تۆمەتبار و نزیکەی (1) کیلۆگرام لەهەمان ماددە دەستی بەسەردا گیرا بوو."

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، "ئەم تۆڕە مەترسیداریەکەیان لەوەدا بوو کە پێکهاتەکەیان لەکەسانی عەرەب و کورد پێکهاتبوون و ئافرەتیان بەکاردەهێنا بۆ فێرکردنی منداڵ و گەنج و لاوی پارەدار و پاشان فرۆشتنی ئەم ماددەهۆشبەرە پێیان بەو نرخەی کەخۆیان دەیانویست."

ئەوەش خراوەتەڕو، دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی دەستگیکراوان کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقلیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین