سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه
نوچە نێت
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (15/نیسان/2025) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له خاتوو كریستیانه هۆمان، باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عێراق كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، "ته‌وەرێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش كرد. له‌مباره‌وه، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بپارێزرێت و كێشه و ناكۆكییه‌كان، ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن."
دەشڵێت، "دۆخى سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment