سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ سەرۆك ماكرۆن لەبارەی پرسە گرنگەکانی ناوچەکە گفتوگۆمان كرد
نوچە نێت
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك كۆماری فەڕەنسا پەمێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "پرسە گرنگەکانی ناوچەکە"مان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە (4/نیسان/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیامێكی بڵاوكردەوەو تیێدا هاتووە، "زۆر خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لە کۆشکی ئهلیزێ لهگهڵ هاوڕێی ئازیزم سەرۆک ئێمانوێل ماکرۆن کۆبوومهوه. پەیوەندیمان لەگەڵ فەرەنسا زۆر تایبەتە و بەردەوام بەهێزتر دەبێت."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "دهربارهی چۆنیەتیی پتهوکردنی پەیوەندییەکانی فەرەنسا لهگهڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، گفتوگۆمان کرد."
لە پەیامەكەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، "سوپاسی سەرۆک ماکرۆنم کرد بۆ پشتگیریی بەردەوامی له هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرنگی لە پتهوکردنی سەقامگیریی ناوچەکه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment