سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە کوردستانی

لاڤین عومەر، نوچەنێت

بڕیارە سبەی پێنج شەممە ٢٥ی ئایار پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێک ئەنجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێی بابەتی هەلی کار و دیاردەی کوشتن وخۆکوشتن و هەموارکردنەوەی یاسایه‌ک بکات.

بڕیارە سبەی سێشه‌ممه‌ 25ى ئایار دانیشتنی ژمارە (١٤)ی ئاسایی خولی بەهارە بکرێت، بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پەرلەمانی کوردستان كارنامه‌ى دانیشتنەکە لە( 3 )بڕگە پێکهاتووە كه‌ ئه‌مانه‌ن:

یەكەم: خستنەڕووی بیرۆكەی بەرێز پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) پەیوەست بە(دۆزینەوەی هەڵی كار لەڕێگای بەگەرخستنەوەی كارگەكان)، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

دووەم: خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی دیاردەی (تاوانەكانی كوشتن بەگشتی و كوشتنی ئافرەت و خۆكوشتن) بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین