رووسیا هێرشی ئەلیکترۆنی لە سەرتاسەری جیهاندا ئەنجام دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هەواڵگریی ئەمریکا و بەریتانیا رووسیا تاوانبار دەکەن بەوەی هێرشی ئەلیکترۆنی کردووەتە سەر سەدان دامەزراوەی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە سەرتاسەری جیهاندا.

لە راپۆرتێکی هاوبەشی هەردوو دامەزراوەی هەواڵگریی ئەمریکا و بەریتانیادا کە پێنجشەممە یەکی تەمموز بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "لە ناوەڕاستی ٢٠١٩ تاوەکوو سەرەتای ٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگریی رووسیا و یەکەی سەربازی هەستاون بە چەندین هەوڵ و تەقەڵا بۆ دەستگەیشتن بە سیستمی ئەلیکترۆنیی سەدان دامەزراوەی حکومی و تایبەتیی لە هەموو لایەکی جیهانەوە".

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لەسەر دەستی گرووپە هاککەرەکانی سەر بە هەواڵگریی رووسیا ئەنجامدراون و پێدەچێ ئێستاش بەردەوامبن.

بەڵام رووسیا پێشووتر چەندان جار ئەم تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە و لەپاش کۆبوونەوەی لووتکەکەش لەگەڵ جۆ بایدن، ڤلادیمیر پوتین ئاشکرای کرد کە پێکەوە گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دەستکردن بە راوێژ لەبارەی پرسی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

پوتین وتی، "زۆرترین هێرشی ئەلیکترۆنی لە جیهاندا سەرچاوەکەی ئەمریکایە، دوای ئەو کەنەدا دێت و پاشان ئەمریکای لاتینی و دوای ئەویش بەریتانیا، رووسیا لە لیستی یەکەمینەکاندا نییە لەم بارەیەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین