عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى قاچشكادنى له‌ ژنه‌ په‌رله‌مانتارێك كردووه‌، په‌رله‌مانى عێراق بانگهێشتى محه‌مه‌د خه‌فاجى وه‌زیرى كشتوكاڵ ده‌كات، وه‌زاره‌ته‌كه‌یش له‌ وه‌ڵامێكى فه‌رمى ده‌ڵێ، "وه‌زیر تووشى كۆرۆنا بووه‌ و ناتوانێ ئاماده‌ بێت".

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یه‌كى ته‌مووز په‌رله‌مانى عێراق كۆببێته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانى ئاراسته‌كردنى پرسیارێكى زاره‌كییه‌ بۆ محه‌مه‌د خه‌فاجى وه‌زیرى كشتوكاڵى عێراق، چونكه‌ ئه‌م وه‌زیره‌ پێشتر له‌ به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى باسى له‌وه‌ كردووه‌ په‌رله‌مانتاران بۆ به‌رژوه‌ندى خۆیان هاموشۆى نووسینگه‌كه‌یان كردووه‌ و ته‌نانه‌ت رۆژێكیان به‌ ژنه‌ په‌رله‌مانتارێكى گوتووه‌، “ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ بگه‌ڕێیته‌وه‌ نووسینگه‌كه‌م قاچت ده‌شكێنم”.

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له‌ نووسراوێكى فه‌رمى كه‌ له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى محه‌مه‌د خه‌فاجى تووشى كۆرۆنا بووه‌ و بۆیه‌ ناتوانێ ئاماده‌ بێت و وه‌ڵامى په‌رله‌مان بداته‌وه‌.
 
بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین