گه‌ڕان به‌ دواى فڕۆكه‌وانه‌ عێراقییه‌كان له‌ یۆنان به‌رده‌وامه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

 

نوچه‌نێت

فڕۆكه‌وانێكى عێراق به‌ ناوى عه‌مار ئیبراهیم كه‌ بۆ مه‌شق ره‌وانه‌ى یۆنان كراوه‌، دوو رۆژه‌ خۆى و فڕۆكه‌كه‌ى ونبووه‌. عێراق تیمێكى گه‌ڕانى ناردووه، تیمێكى یۆنانى كه‌ زیاتر له‌ 500  كه‌سن به‌داوى ده‌گه‌ڕێن،‌ به‌ڵام تا ئێستا سۆراخى نییه‌.

دوێنێ عێراق تیمێكى گه‌ڕانى نارده‌ ناوچه‌ى كۆزانى له‌ یۆنان، بۆئه‌وه‌ى به‌دواى ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ ونبووه‌ بگه‌ڕێن كه‌ له‌ رۆژى یه‌كشه‌مى رابردووه‌وه‌ خۆى و فڕۆكه‌كه‌ى ونبووه‌.

ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ یۆنان و عێراق ده‌ڵێن، عه‌مار ئیبراهیم ته‌مه‌ن 32 ساڵ به‌ فڕۆكه‌ى جۆرى دایموند DV20 كه‌ جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌كه‌ بۆ مه‌شق به‌كاردێت، رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو له‌ ناوچه‌یه‌كى رۆژئاواى یۆنان فڕیوه‌ و كاتژمێرێك دواى فڕینه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى پچڕاوه‌ و تا ئێستا دیار نییه‌.

سه‌رچاوه‌ یۆنانییه‌كان گوتوویانه‌ فڕۆكه‌كه‌ دوو سه‌رنشین هه‌ڵده‌گرێت، یه‌كه‌مجار عه‌مار له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌ى سه‌ركه‌وتووه‌، جارى دووه‌م خۆى به‌ ته‌نیا فڕۆكه‌كه‌ى فڕاندووه‌ و دواى كاتژمێرێك په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى كۆنتڕۆڵكردن پچڕاوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ عێراق تیمێكى تایبه‌تى ناردووه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، یۆنان خۆشى ژه‌نه‌ڕاڵێكى سه‌ربازى و 500 كارمه‌ندى ته‌رخان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ى گه‌ڕان و پشكنین بكه‌ن.

جیا له‌وه‌یش هه‌لیكۆپته‌رى جه‌نگى و ئاگركوژاندنه‌وه‌ و ده‌یان ئۆتۆمبیل له‌ پرۆسه‌كه‌  به‌شدارن.

سه‌رچاوه‌ یۆنانییه‌كان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى كات هیواى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م فڕۆكه‌وانه‌ به‌ زیندویه‌تى كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین