له‌به‌رده‌م كازمى میلیشیاكان چه‌كى ئێرانیان نمایش كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ شارى دیاله‌ مانۆرێكى سه‌ربازییان ئه‌نجام دا و چه‌ندان چه‌كى نوێى ئێرانیان نمایش كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یران میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ شارى دیاله‌ مانۆرێكى سه‌ربازیی گه‌وره‌یان ئه‌نجام دا، به‌گوێره‌ى ئه‌و  زانیارییانه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و نمایشه‌ سه‌ربازییه‌ى حه‌شدى شه‌عبى زۆر له‌ نمایشى سوپاى عێراق گه‌روه‌تر بووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌ عێراقی و عه‌ره‌بییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت نمایشه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌چووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ گرژییه‌كى زۆر له‌نێوان حه‌شدى شه‌عبى و مسته‌فا كازمى هه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات چه‌ندان چه‌كى نوێى ئێران له‌و مانۆره‌دا نمایش كراوه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌و هێزانه‌ دراون. نمایشه‌كه‌یش له‌ناو كه‌مپى ئه‌شره‌ف به‌ڕێوه‌چووه‌ كه‌ پێشتر موجاهیدین خه‌لقى ئێرانى كه‌ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانه‌ تێدا جێگیر كرا بوو.

پێشتر كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ ئاشكراى كردووه‌، دوو به‌ره‌كییه‌كى توند به‌ر له‌و مانۆره‌ هه‌بووه‌ و ئه‌و میلیشیایانه‌ى سه‌ر به‌ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ن و سه‌رایا سه‌لام كه‌ سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درن، بڕیارى به‌شدارنه‌بوونیان له‌و مانۆره‌ داوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین