وادهى دانوستاندنى ئهمریكا و رووسیا دهستنیشان دهكرێت
نوچهنێت
میدیا رووسییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی حوزەیران لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە رایانگەیاند، کە خولی یەکەمی گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئەمریکا و رووسیا مانگی داهاتوو دەستپێدەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەرپرسە رووسییەکە ئاشکرای کردوون، بابەتی سەرەکی ئەو گفتوگۆ راستەوخۆیانە کە مانگی داهاتوو دەستپێدەکەن، تایبەت دەبێت بە بابەتی سنووردارکردنی چەک و پرسەکانی پەیوەست بە سەقامگیریی ستراتیجی.
باس و خواسی گفتوگۆکان دوای ئەوە دێن لە کۆبوونەوەی لووتکەی نێوانیاندا هەریەک لە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ١٦ی ئەم مانگە لە جنێڤ رێککەوتن لەسەر دەستکردن بە گفتوگۆیەکی دوو قۆڵیی گشتگیر بۆ گەنگەشەکردنی سەقامگیریی ستراتیجی بە ئامانجی دانانی پرۆسەی سنووردارکردنی چەک و رێگاگرتن لە مەترسییەکان لە داهاتوودا.
ئەمە دووەم کرداریی راستەوخۆی کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان هەردوو سەرۆک دەبێت، دوای ئەوەی باڵیۆزانی هەردوو وڵات دوای کۆبوونەوەی لووتکەکە گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان لە پایتەختەکانی یەکتر.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment