رووسیا و ئه‌مریكا ده‌ست به‌ خولێكى دانوستاندن ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، دەڵێت مۆسکۆ بانگهێشتی ئەمریکای کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو ترس و گومانەی هەیە لەبارەی سەقامگیریی ستراتیجی که‌ بوونەتە هۆی نیگەرانیی و دڵەڕاوکێی هەردوو وڵات.

وتەکانی ریابکۆڤ لە (کۆنگرەی کارنیگیی تایبەت بە سیاسەتی ئەتۆمیی نێودەوڵەتی) هاتن و تێێدا دڵنیایی دا کە بەم نزیکانە هەردو وڵات خولێکی نوێی گفتوگۆی ستراتیجی له‌ سه‌ر چه‌ندین ئاست دەستپێدەکەن.

بەرپرسە باڵا رووسیەکە وتیشی "ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنی چالاکانەی ئەم دانوستاندنە بەبێ دواخستن، ئومێدەوارم تیمی گفتوگۆ بەم زووانە دەست بە راوێژەکانیان بکەن".

لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی، "بەم ئامانجە و وەکوو هەنگاوی یەکەم، هاوڕێ ئەمریکییەکانمان بانگهێشت کردووە کە چاوبخشێنینەوە بەسەر ئەو ترسە هاوبەشانەی هەمانن لەبارەی سەقامگیریی ستراتیجییەوە".

ریابکۆڤ جەختدەکاتەوە کە "لە قۆناغی دواتردا، بڕوامان وایە رێگاکانی چارەسەری ئەو کێشانە دیاری دەکرێن لەسەر بنەمایەک کە جێگای رەزامەندیی هەردوولا بێت".

لای خۆیەوە، جین پساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی، جەختیکردەوە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوامدەبێت لە گفتوگۆکانی لەگەڵ رووسیا سەبارەت بە پرسەکانی سەقامگیریی ستراتیجی لە چەند هەفتەی داهاتوودا".

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین