نێچیرڤان بارزانى بۆ پەکەکە: چیتر مەبنە مایەی لەشكركێشی و زیان و كێشەی سەربار بۆ گەلی كوردستان
نوچەنێت:
لە ڕێوڕەسمى دەرچووانى زانکۆى ئەمەریکی، کە هەریەکە لە مەسروور بارزانى، سه‌رۆک وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، (118) خوێندکار بڕوانامەى دەرچوونیان وەرگرت.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بارەى بارودۆخى عێراق و هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، به وازهێنان له لۆژیكی به‌سه‌رچووی به‌هێزی و بێهێزی، به گرتنه‌به‌ری ڕوانگه‌یه‌كی نوێ له‌به‌ر ڕۆشناییی ده‌ستوور و ئه‌و بنه‌ما و پرنسیپانه‌ی كه عیراقی نوێیان له‌سه‌ر دروست بووه، عیراق ده‌توانێ ڕاسته‌ڕێ بكرێته‌وه، هه‌ر به‌و ڕوانگه‌یه‌ش به‌غدا و هه‌ولێر ده‌توانن پێكه‌وه بگه‌نه لێكگه‌یشتنێكی یه‌كجاری كه كۆتایی به بگره‌وبه‌رده‌ی نێوانیان بهێنێت."
نێچیرڤان بارزانى، لە وتارەکەیدا جەختى لە یەکڕێزى ناوخۆیى کورستان کردەوە و گووتیشى، "دەبێ ئێمه له ناوخۆی كوردستاندا یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و هاوكاری پته‌وتر بكه‌ین كه زامنی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانمانه."
هەروەها پەیوەست بە کێشى پەکەکە و کاریگەرییەکانى ئەو هێزە لەسەر هەرێمى کوردستان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ده‌بێ به یه‌ك ده‌نگ و یەک هه‌ڵوێست به په‌كه‌كه بڵێین: چیتر به بێڕێزى له ئیراده‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمى كوردستان، له دامەزراوە شەرعییەكانی و له بەرژەوەندی و سەروماڵی خه‌ڵكى كوردستان نه‌ڕوانێت! ئەم شەڕە بێهوودەیە لە یەخەی گەلی كوردستان دوور بخاته‌وه."
دەقى وتارى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
ده‌رچووان و قوتابیانى ئازیز
خانه‌واده و كه‌سوكارى خوێندکاران و مامۆستایانى هێژا
ئێواره‌تان باش و هه‌مووتان به خێر بێن..
زۆر خۆشحاڵم كه دواى زیاتر له ساڵێكى سه‌خت بۆ هه‌موومان، جارێكى دیكه له بۆنه‌یه‌كى خۆش و گرنگدا پێكه‌وه‌ین. ژیان ئاوایه، خۆشى و ناخۆشى له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌میشه به ئومێده‌وه بڕوانین و به بڕواوه به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێین. ڕاسته كۆرۆنا زۆر ئازیزى لێ سه‌ندین و دۆخێكى ناخۆشى له هه‌موو جیهان دروست كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه‌ین لێره بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له خۆشى و كامهرانیى سه‌ركه‌وتنى پۆلێكى دیكه له قوتابیانى ئازیزى كوردستاندا بكه‌ین.
به‌گه‌رمى، زۆر به گه‌رمی پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشیى ده‌رچوون له خوێندکارانى خۆشه‌ویست و له دایك‌وباوك و خانه‌واده و له مامۆستایانى به‌ڕێز و ستافى زانكۆى ئهمهریكیى كوردستان ده‌كه‌م. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ئه‌نجامى هه‌وڵ و ماندووبوون و هاوكارى و پشتگیریى پێكه‌وه‌ى هه‌مووانه. هه‌مووان شایسته‌ى كامهرانیى سه‌ركه‌وتن و پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى و شانازین. ته‌واوكردنى خولێكى دیكه‌ى ده‌رچووان، نیشانه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و ڕوانگه‌یه‌یه كه له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌م زانكۆیه له‌سه‌ری دامه‌زراوه.
پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌میندارانى زانكۆ، به‌ڕێز د. ڕاندال ڕۆدس، سه‌رۆكى زانكۆ و خاتوو د. ڕانیا مه‌جید، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كارگێڕیى زانكۆى ئهمهریكیى كوردستان ده‌كه‌م بۆ ده‌رچوونى خولێكى دیكه‌ى قوتابیان و كار و هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو سه‌رخستنى زانكۆدا به گرنگ ده‌نرخێنم. هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
قوتابیانى خۆشه‌ویست..
ویستم بەوە دەست پێبکەم بڵێم: ماندوو نەبن، بەڵام باشتان کرد خۆتان ماندوو کرد. ماندووبوونتان بووە مایەی سەرکەوتنتان لە خوێندندا. ئەمڕۆ ئێوە لە شێوەی بڕوانامەى زانکۆ‌دا، پاداشتی ماندووبوونی خۆتان وەردەگرن. بڕوانامەى ئەمڕۆ واتای کۆتاییهاتنی ماندووبوونتان نییە، بەڵکو گواستنەوەتانە لە قۆناغی خوێندن و فێربوون، بۆ بیرکردنەوە، بۆ قۆناغی کارکردن و پیادەکردنی زانست و تەکنەلۆژیا و هزر و ڕامان، بۆ دۆزینەوەى چارەسەری گونجاو بۆ هەر گرفتێکی ژیان کە دێتە پێشتان.
حەز دەکەم بڵێم: ئەوە بەس نییە! لەمڕۆ بە دوواوە هه‌رچى لە زانکۆ فێر بوون، بە کاری بهێنن بۆ دیاریکردنی سەختی و گرفتی خۆتان و هاووڵاتییان و نیشتمانەکەتان. باش بگەڕێن، بزانن دەتوانن چارەسەر بۆ كامه گرفتی تەکنیکی، تەندروستی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کشتوکاڵی، دارایی، لە بواری هاتوچۆ، کەشوهەوا، یان هەر بوارێکی تردا بدۆزنه‌وه كه پێویستى به وردبینى و وردەکارى و داهێنان و شارەزایى هەیە.
ئه‌مه بکەنە پیشەی نوێتان. بەو پەڕی تواناتانەوە، بە کردەوە، بە نەوەی پێش خۆتان بڵێن: ئێمە بڕوانامە و زانست و تەکنەلۆژیا بۆ دۆزینەوه‌ى چارەسەری گونجاو لەو بوارانه‌ی كه كوردستان پێویستی پێیه‌تی، بەکار دەهێنین.
هەر کەسێک لە ئێمە شارەزایی و لێهاتووییی خۆی لە بواری تایبەت بە خۆیدا بەکار دەهێنێت، بە شێوەیەک کە ببینە مایەی پێشكه‌وتن و خۆشگوزەرانیی خۆمان و خانەوادە و کەسوکار و گەلەکەمان له كوردستان. کە من لە تەمەنی ئێوەدا بووم، دەردەسەری و نەهامەتی و ئەنفال، کوشتار و وێرانکاری، خەمی ڕۆژانەی نەوەی ئێمە بوو. كه باوكم لە تەمەنی ئێوەدا بوو، شۆڕشی پاراستنی کوردستان، خەباتی سەرەکیی نەوەی ئەوکاتە بوو.
کە باپیرم لە تەمەنی ئێوەدا بوو، نەوەی ئەوان لە قۆناغی گۆڕانکاریی كه‌وتنى ئیمپراتۆریی عوسمانییەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست، سەرقاڵی خەبات و ڕاپەڕینی فەرهەنگی و سیاسیی نوێ بوون. ئەمڕۆ ئێوە و ئێمە، هەموومان پێکەوە، لە سایەی قوربانی و خەبات و تێکۆشانی نەوەکانی پێش خۆماندا، بە ئازادی و سەربەستی دەژین، دەخوێنین و پلان بۆ ئایندەی خۆمان و کۆمەڵگە و گەلەکەمان و وڵاته‌كه‌مان داده‌نێین.
بە لەبەرچاوگرتن و یادكردنەوەی ئەو ڕابردووە دوور و نزیکە، بەرپرسیاریه‌تیی ئێمە و ئێوەی نەوەی ئێستا و ئایندەمان، لەبیر ناکەین. خەبات و تێکۆشان و ماندووبوونی ئێوە، دەمانباتە قۆناغێکی نوێی ژیان بۆ نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵگە، بۆ سەرهەڵدانی مەدەنی و شارستانیی نوێ، بۆ دیالۆگی سەردەمیانەى دوور لە بنکۆڵکردنی بنەمای کۆمەڵایەتیمان. بۆ پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایى و لێبورده‌یى له كوردستان.
زانست و تەکنەلۆژیا و بیر و هزری خۆتان، بخەنە خزمەتی گەلەکەتانهوه. لە دۆخى ژیانی ئێستاماندا، ئێوە دەتوانن و دەبێت ببنە کلیلی دۆزینەوەی چارەسەری سەردەمیانە بۆ گرفتی کۆن و نوێی هاووڵاتیانى هەرێمى كوردستان.
توانای هاوبەشتان یەک بخەن، چاوتان بکەنەوە، گرفتێک، سەختییەک، دەستنیشان بکەن و پێکەوە هەوڵ بدەن لەگەڵ هاوپۆل و لە دەرەوەی سنووری زانكۆش کەسانێک بدۆزنەوە تا ببنە هاوکارتان. به قووڵى بیر بکەنەوە. لە بیرکردنەوە و چارەسەردا، بێ‌سنوور بن.
ئەمڕۆ (118) خوێندکار لە ئێوە بڕوانامەى خوێندن وەردەگرێت. ئەگەر هەر یەکێک لە ئێوە لەگەڵ چوار کەسی دیکەدا هاوکار بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە هەر بوارێک‌دا بێت، پتر لە (550) کەس پێکەوە کار دەکەن. ده‌رفه‌تى کار بۆ یەکتر دەڕەخسێنن. لەوانەیە بەشێکی باش لەو هاوکارییە ببێتە هۆی دامەزراندنی كار و کۆمپانیای نوێ لە کوردستان. جموجۆڵ دەخەنە بازاڕی کار. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە، کاركردن، هاوکاری و چارەسه‌ری، بکەنە پلانى كار و نه‌خشه‌ى سەردەمی نوێمان.
بۆ نموونە، یەکێک لە ئێوە سەردانی نەخۆشخانەیەک یان هه‌ر شوێنێكى دیكه دەکات. هەندێک کەموکورتی دەبینێت. لەبری گلەیی و دڵتەنگی و ناڕەحەتی، بزانە گرفتی سەرەکی چییە کە بۆتە هۆی ئەو کەموکورتییە؟! بە شێوەیەکی زانستییانه دەستنیشانی بکە. لە خۆت بپرسە: ئەم گرفتە چۆن چارەسەر دەکرێت؟ ئایا بە من چارەسەر دەکرێت؟
کێ لە هاوپۆلی کۆن و هاوکاری نوێم، دەتوانێت لەگەڵ مندا بەشدار بێت لە داڕشتن و جێبەجێکردنی ئەم چارەسەرە؟ كێ هه‌یه له بوارێكى جیاى شاره‌زایى و تایبه‌تمه‌ندیدا، هەوڵی دابێت لەو جۆرە گرفتە چارەسەر بکات؟
تەکنەلۆژیای بەردەست و ناو گیرفان و سەرمێزتان، هه‌موو سنوورێکی بەزاندووە، باشتر به‌كارى بهێنن. ئەوپەڕی توانای خۆتان بخه‌نه گه‌ڕ تا دەگەنە ئەنجام و ئامانجی گونجاو. شه‌رم مه‌كه‌ن، لە خەڵکی دیکە بپرسن و به به‌رده‌وامی فێر ببن.
چارەسەرێک و دەیان و سەدان تاقی بکەنەوە، هەر دەگەنە ئەنجام. ئەمڕۆ نا، سبەی، دووسبەی، چەند ڕۆژێکی دیکە. ئەگەر گیرتانخوارد و تووشی بەربەست بوون یان هەستتان بە نائومێدی کرد، بیر لە تۆماس ئه‌دیسۆن بکەنەوە! ئه‌دیسۆن شەش هەزار کەرەستەی تاقیکردەوە تا دواجار توانى گڵۆپ دابهێنێت و دنیا ڕۆشن بکاتەوە.
لەو پرۆسەیەدا گوتبووی: هه‌رگیز شكستم نه‌هێنا! من ده هه‌زار ڕێگه‌م دۆزییه‌وه كه سه‌ریان نه‌گرت! دیسان هەر ئه‌دیسۆن گوتبووی: له سه‌تا یه‌كى بلیمەتی، بریتییه له ئیلهام، نه‌وه‌د و نۆ له سه‌تیش ئارەقکردنەوهیە، تێكۆشانه.
کۆڵمەدەن، خۆتان ماندوو بکەن. ئارەقەی نێوچەوانتان بسڕن و سەرلەنوێ بۆ وڵاته‌كه‌تان دەست پێبکەنەوە. هەر کەس و کۆمەڵگە و میللەت و گەل و نەتەوەیەک، کۆڵنەدات، به دڵنیاییه‌وه دەگاتە ئامانج، ده‌گاته ئارامی. خۆماندووکردن و کاری بەردەوام، چێژێکی تایبەت دەداتە ژیان! ئەگەر ژیانی کەسێک ڕزگار بکەن، ژیانی کەسێک خۆش و خۆشتر بکەن، چیرۆكى خەباتی نەوەی پێش خۆتان دەبەنە ئاستێکی بەرزتر و ئایندەیەکی ڕۆشنتر چاوه‌ڕوانتان ده‌بێت. خوێندنی باڵا، باڵاتر ده‌كه‌ن! ئەو کات ئێوە دەبنە سرووش و ئیلهام بۆ نەوەی پاش خۆتان.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
خوێندن و په‌روه‌رده، كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كیى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوون. كۆمه‌ڵگه و گه‌لان و وڵاتانى سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وانه‌ن كه كواڵیتییهكى به‌رزى خوێندن و په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنیان هه‌یه. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له هه‌موو شتێك، پێویستیمان به بنه‌مایه‌كى پته‌وى خوێندن و په‌ره‌وه‌رده و پێگه‌یاندن و كواڵیتییهكى به‌رزى ئه‌و كه‌رته هه‌یه.
پشتگیریمان بۆ خوێندنى باڵا و باشتركردنى كه‌رتى په‌روه‌رده به‌گشتى به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌ستخۆشى و پشتگیرى له حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانیان له‌پێناو بره‌ودان به بوارى توێژینه‌وه و لێكۆڵێنه‌وه‌ى زانستیدا.
خۆشحاڵین كه ده‌بینین سه‌ركرده‌ى داهاتوو له زانكۆ پێده‌گه‌یه‌نرێن و له هه‌موو بواره‌كاندا ڕۆڵى كاریگه‌ر ده‌بینن. ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ لێره و له زانكۆكانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌م كوالیتییه به‌رزه خوێندن و پێگه‌یاندن ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌رده‌چن، ئه‌وانه سه‌ركرده‌ى ئاینده‌ن. داهاتووى وڵات له ده‌ستى ئه‌واندایه.
خواست و ئیراده‌یه‌كى جددیمان بۆ به‌ره‌وپێشچوون و بنیاتنانى كوردستانێكى به‌هێز هه‌یه. هه‌ر ئه‌و ئیراده‌یه بوو وایكرد وێڕاى هه‌موو سه‌ختى و مه‌ترسییه‌كان، ئه‌م زانكۆیه له سه‌رده‌مى داعشدا دروست ببێت. ئه‌وه نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ به‌رده‌وامی و گرنگیدان به خوێندن.
خۆشحاڵم كه زانكۆ وێڕاى گرنگیدان به خوێندنى هه‌موو ئه‌و بواره زانستیانه‌ى بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتووى كوردستان گرنگییان پێده‌دات كه زۆر پێویستن، گرنگیى به زانسته مرۆیییهكان و بوارى ژینگه‌ش ده‌دات. زۆر گرنگه زانكۆ به‌پێى پێویستییه‌كانى وڵات و بازاڕ و كار و په‌ره‌پێدان له هه‌موو بواره‌كاندا، ده‌رچووان ئاماده بكات و به‌پێى پلانێك پێداویستییه‌كانى ئێستا و داهاتووى وڵات پڕ بكاته‌وه.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ده‌مه‌وێ هه‌ندێك باسى عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى بكه‌م. ئێستا كوردستان و عیراق به قه‌یراندا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام بوونی نهخشهڕێیهكی ڕۆشن و ئیراده‌یه‌كی جددی، زامنی چاره‌سه‌رن بۆ ئه‌و كێشانه و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا.
به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، به وازهێنان له لۆژیكی به‌سه‌رچووی به‌هێزی و بێهێزی، به گرتنه‌به‌ری ڕوانگه‌یه‌كی نوێ له‌به‌ر ڕۆشناییی ده‌ستوور و ئه‌و بنه‌ما و پرنسیپانه‌ی كه عیراقی نوێیان له‌سه‌ر دروست بووه، عیراق ده‌توانێ ڕاسته‌ڕێ بكرێته‌وه، هه‌ر به‌و ڕوانگه‌یه‌ش به‌غدا و هه‌ولێر ده‌توانن پێكه‌وه بگه‌نه لێكگه‌یشتنێكی یه‌كجاری كه كۆتایی به بگره‌وبه‌رده‌ی نێوانیان بهێنێت.
بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێ ئێمه له ناوخۆی كوردستاندا یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و هاوكاری پته‌وتر بكه‌ین كه زامنی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و مافه ده‌ستورییه‌كانمانه. ته‌نانه‌ت كێشه‌ی خۆسه‌پاندن و بوونى ناڕه‌وای په‌كه‌كه‌ش له هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ به هه‌ڵوێستێكی كوردستانییانه‌ی هاوبه‌ش، به په‌رۆشى بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری له سه‌روماڵی هاووڵاتییان و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كه‌مان، وه‌ڵام بده‌ینه‌وه.
ده‌بێ به یه‌ك ده‌نگ و یەک هه‌ڵوێست به په‌كه‌كه بڵێین: چیتر به بێڕێزى له ئیراده‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمى كوردستان، له دامەزراوە شەرعییەكانی و له بەرژەوەندی و سەروماڵی خه‌ڵكى كوردستان نه‌ڕوانێت! ئەم شەڕە بێهوودەیە لە یەخەی گەلی كوردستان دوور بخاته‌وه. ڕێز لە سەروەریی عێراق و هەرێمى كوردستان و لە دەسەڵاتی شەرعیی كوردستان و پابەندییە یاسایییەكانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت. چیتر نەبێته مایەی لەشكركێشی و زەرەر و زیان و كێشەی سەربار بۆ گەلی كوردستان كە خۆی بە دەست كۆمەڵیك كێشە و گرفتەوە گیرۆدەیە.
به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ خاكى هه‌رێمى كوردستان و عیراق و سنووره‌كانى، ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه و بۆ هێرش دژى وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئاسایش و سه‌قامگیرییان، به‌كار بهێنرێت. حكوومه‌تى فیدراڵى عیراقیش ده‌بێ ئه‌ركى خۆى له پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵاتانى دراوسێ، جێبه‌جێ بكات.
له كۆتاییدا دووباره پیرۆزبایى له ده‌رچووان ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم. لێره‌شه‌وه به‌تایبه‌تی به‌خێرهاتنی به‌ڕێز باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م كه له به‌غداوه ته‌شریفی هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ئاهه‌نگه‌دا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌شدار بێت، زۆر به خێر بێت. سوپاسی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م بۆ به‌شداربوونتان.
دیسانه‌وه پیرۆزبایی له‌و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ بڕوانامه وه‌رده‌گرن و هیوادارم له هه‌موو ژیانتاندا سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن و خوا پشت و په‌ناتان بێت. به خێر بێن.
زۆر سوپاس..
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment