لەمەودوا هەر پڕۆژەیەک لە وادەى خۆى تەواو نەبێ، وەبەرهێنەر بە توندى سزا دەدرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بە پێى بڕیارى نوێى دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، ھەر وەبەرھێنەرێك  لەو ماوەیەى بۆى دیاریکراوە پڕۆژەکەى تەواو نەکات، ڕووبەڕووى سزاى ماددى دەبێتەوە، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانیش ئاماژە بەوە دەکات، ئەم بڕیارە هەموو کەرتەکان دەگرێتەوە.

دەستەى وەبەرهێنانى کوردستان، لە بڕیاریکى نوێدا هەر پڕۆژەیەک لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا تەواو نەبێت، وەبەرهێنەرەکە لەلایەن ئەم دەستەوە سزاى ماددى دەدرێت، مەرجیش نییە پڕۆژەکە لە کەرتێکى دیاریکراو بێت بەڵکو هەموو بوارەکان دەگرێتەوە.

د. محەممەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى کوردستان، ئاماژەدان، بەدواكه‌وتنی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و بارزگانی ڕایگەیاند"  پێویسته‌ وه‌به‌رهێنه‌ر لە کاتی دەستپێکردنی هەر پرۆژەیەک، رێژه‌ی قازانج كه‌ به‌ (10%) دیاریكراوه‌، بخاته‌ سه‌ر حیسابی حكومه‌ت". هەروەها سەبارەت بەو پڕۆژانه‌ی دیكه‌ش كه‌ دواكه‌وتوون، ماوه‌ی (60) رۆژیان پێده‌ده‌رێت بۆ ئەوەی پرۆژەکانیان تەواو بکەن، به‌ڵام پێویسته‌ (1%)ی گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بخرێته‌ سه‌ر حیسابی حكومه‌ت. ئەم بڕیارە بۆ ئەوەیە كه‌ ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو نه‌یانتوانیوه‌ پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، بە پێچەوانەوە،  مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌ و زه‌وییه‌كانیان لێوه‌رده‌گرینه‌وه‌، یان پێبژاردنیان پێ دەدەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین