ئاستی وەبەرهێنانی ڕووسیا لە ئەمریکا دابەزی
نوچەنێت
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، زانیاری دەربارەی ئاستی وەبەرهێنانی کۆمپانیایە ڕووسیەکان لە ئەمریکا بڵاوکردنەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ڕێژەی وەبەرهێنانی رووسیا لە ئەمریکا لە 4.004 ملیار دۆلار بۆ 3.918 ملیار دۆلار دابەزیووە. ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە، کە لە مانگەکانی پێشوودا، گڕێبەستە کورتد مەوداییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرزببونەوە، گرێبەستە درێژ مەودایەکانیش کە دابەزین دابوون.
لە دوای رووداوەکانی 2018، ڕووسیا ڕێژەی قەرزەکانی لەگەڵ ئەمریکا بۆ نزمترین ئاست دابەزاندن، بەجۆرێک لە ساڵی 2018 پێوانەیی قەرزەکان 96 ملیار دۆلار بوون، بەڵام لە 2019ــدا ئەو ڕێژەیە بۆ 14.9 ملیار و لە 2020 گەیشتە تەنیا 9.3 ملیار دۆلار.
پرۆژەی وەبەرهێنانەکانی رووسیا لە بازارەکانی ئەمریکا لە ئاداری 2020، بە زیاتر لە 12.58 ملیار دۆلار دەخملێنران، بەڵام ئەو ڕێژەیە بە شێوازێکی قۆناغی 3.9 ملیار دۆلار دابەزیوون.
وڵاتی یابان ڕێزبەندی یەکەمی هەیە لە پرۆژەی وەبەرهێنانی دەرەکی بازارەکانی ئەمریکا و کۆی سەرمایەی تۆکیۆ لەو وڵاتە بە 1.3 ترلیۆن دۆلار دەخەملێنرێت و بەدوایدا وڵاتی چین دێت کە 1.05 ترلیۆن دۆلارە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment