دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی تازەی دەرکرد
نوچەنێت
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە فەرمانێکیدا، دەسەڵاتەکانی بۆ بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شۆڕکردەوە.
رێکەوتی 1/8/2021، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕاگەینراوێکی بڵاوکردە و رایگەیاند" پاڵپشت بە پەسندکردنی رەشنووسی دابەزاندنی دەسەڵاتە دیاریکراوەکان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنان و بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئابووری 8593، چەند دەسەڵاتێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دادەبەزێنێت"
لە راگەیێندراوەکەی دەستەی وەبەرهێناندا هاتووە" رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێداویستیی بەدەستهێنانی و مۆڵەتی پڕۆژە لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی وەبەرهێنان دەکرێت، بەڵام دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان پێویستە فۆرمی مۆڵەت بە پڕکراوەیی بۆ مەبەستی وردبینیکردن، رەوانەی دەستەی وەبەرهێنەران دەکرێت، دوای ئەوە وێنەیەک لە مۆڵەتەکە دەدرێتە دەستەی وەبەرهێنان ئەوەش بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی بەدواداچوون و چاودێری پرۆژەکە".
ئەم فەرمانەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە پێناو "ئاسانکاریی"ــی زیاترە بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی خواستی ئەنجامدانی پرۆژەیان هەیە لە پارێزگا جوداییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment