پوتین: ئامادەین تاوانباران رادەستی ئەمریکا بکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین ئامادەیی وڵاتەکەی دەردەبڕێت بۆ رادەستکردنی ئەنجامدەرانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بە ئەمریکا، بە مەرجێک ئەمریکاش ئەوانەی لای خۆی رادەستی رووسیا بکات.

لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی فەرمیی رووسیا، کە یەکشەممە ١٣ی حوزەیران چەند گرتەیەکی بڵاوکرایەوە، پوتین روونیکردەوە کە مۆسکۆ ئامادەیە ئەنجامدەرانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان رادەستی ئەمریکا بکات، لە حاڵەتێکدا هەردوولا رێککەوتننامەیەک واژۆ بکەن کە روونی بکاتەوە هەردوولا ئەو پابەندییەیان هەیە بەرامبەر یەکتر.

سەرۆکی رووسیا دەڵێت، "بابەتی رادەستکردنەوەی تاوانباران دەبێت دوو لایەنە بێت ئەگەر رێککەوتین لەسەر رادەستکردنەوەی تاوانباران، ئەوە رووسیا ئەو کارە دەکات، بەڵام تەنها کاتێک لایەنی بەرامبەریش رەزامەند بێ هەمان شت بۆ ئێمە بکات، لەم بارەدا دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکان بە هەمان مەرجەکانی رادەستکردنی تاوانباران رازی بێت و ئەویش داواکراوان و تاوانباران رادەستی رووسیا بکاتەوە".

پوتین جەختیکردووەتەوە کە بابەتی ئاساییشی ئەلیکترۆنی لە گرنگترین پرسەکانی ئەم سەردەمەیە، چونکە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان دەبێتەهۆی تەواو لەکارخستنی سیستمەکان و ئەوەش پاشهاتەی ئێجگار نەخوازراوی دەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین