عێراق پلانی گەڕاندنەوەی 2 ملیار دۆلاری ناو بازارەکانی پەرەپێدەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزیری نەوتی عێراق “ئیحسان عبدولجەبار” رایگەیاند" عێراق بە پشت بەستن بە بەرهەمەکانی وزەی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی هاوردەکردنی پێکهاتەکانی نەوت، توانیویەتی ساڵانە 2 ملیار دۆلار بگەڕێنێتەوە ناو بازارەکانی عێراق".

ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، عێراق لە ماوەی ڕابردوودا گرنگی تەواو بە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی  بەرهەمە  جیاوازەکانی وزە (گازی زەیتی، گازی سروشتی، بەنزین) دەدات، بۆ ئەوەی خواستی ناوخۆیی پڕ بکاتەوە  و ئاستی هاوردەکردنی ئەو جۆرانەی وزە کەمتر بکاتەوە.

ئەمڕۆ رۆژی شەمە رێککەوتی 12/6/2021. وەزیری نەوتی عێراق لە مەراسیمی کردنەوەی پاڵاوگەی ئەزمەرە بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی وزەی سووک(بەنزین و جۆرەکانی)، بە میدیاییەکانی راگەیاند" عێراق لە چوارچێوەی سێ پرۆژەی سەرەکی لە پاڵاوگەکانی الوسط و پاڵاوگەی الدورە، دەتوانێت ڕێژەی ٪50ـی بەرهەمەکانی بەنزین و گازی زەیتی بۆ ناوخۆیی عێراق دابین بکەن، و تا ساڵی 2022، ئەو رێژەیە بۆ ٪90 بەرز دەبێتەوە".

عێڕاق بۆ دابینکردنی خواستی ناوخۆیی لە بەنزین و گازی وزەیتی و گازی سروشتی، پشت بە هاوردەکردنی ئەو ماددانە دەبەستێت بە تایبەت وڵاتی ئێران، بە گوێرەی داتاییەکانی حکوومەتی عێراق، ئاستی هاوردەکردنی عێراق بۆ پێکهاتتەکانی وزە، ساڵانە زیاتر لە 5 ملیار دۆلارە کە 3.5 ملیار دۆلار تایبەتە  بە هاوردەکردنی بەنزینەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین